سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان به بۆنه‌ی كۆچی دوایی كه‌سایه‌تی نشتیمانپه‌روه‌ری كورد عیسمه‌ت شه‌ریف وانلی پرسه‌نامه‌یه‌ك راده‌گه‌یه‌نێ
ئێمه به‌م بۆنه غه‌مناكه‌وه پرسه و ماته‌مینی خۆمان ده‌رده‌بڕین و هاوكات سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاراسته‌ی خانه‌واده‌ی به‌ڕێزی خوالێخۆشبوو و سه‌رجه‌م خه‌باتكارانی گه‌لی كورد ده‌كه‌ین بۆ ئه‌م كۆسته مه‌زنه، دكتۆر عیسمه‌ت شه‌ریف وانلی ساڵانێكی دوور و درێژی ته‌مه‌نی خۆی له پێناو خزمه‌تكردنی بزوتنه‌وه‌ی كوردایه‌تی و دۆزی نه‌ته‌وه‌كه‌ی ته‌رخان كرد، خوالێخۆشبوو له ژیانیدا چه‌ندین به‌رپرسیارێتی له ئه‌ستۆ گرتووه و یه‌كێك بووه له سه‌ركرده‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی خوێندكارانی كورد له ئه‌وروپا، هه‌روه‌ها له قۆناغێكیشدا وته‌بێژ بووه به ناوی شۆڕشی مه‌زنی ئه‌یلوول.
به‌م بۆنه غه‌مناكه‌وه، به‌ڕێز مسعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كه‌سێكی به نوێنه‌رایه‌تی خۆی راسپارد بۆ ئه‌وه‌ی له رێوڕه‌سمی پرسه‌ی خوالێخۆشبوودا ئاماده‌بێ، له یه‌زدانی گه‌وره داواكارین خوالێخۆشبوو به‌ر سۆز و دلۆڤانیی خۆی بخات و گیانی پاكی به به‌هه‌شتی به‌رینی خۆی شاد بكات.
له كۆتاییدا جارێكی دی پرسه و سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاراسته‌ی خانه‌واده و كه‌سوكار و دۆست و هه‌ڤاڵانی خوالێخۆشبوو ده‌كه‌ین.
\"إنا لله وإنا إلیه را‌جعون\""
سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان
11/11/2011"
