سه‌رۆكی په‌رله‌مانی به‌لژیكا پێشوازیی له سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كرد
له دیدارێكدا سه‌رۆكی په‌رله‌مانی به‌لژیكا خۆشحاڵی خۆی به‌سه‌ردانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و دیداری به‌رێزیان ده‌ربڕی و رۆڵی به‌رێزیانی له پرۆسه‌ی سیاسی عێراق و جێگیركردنی بنه‌ماكانی دیموكراسی له هه‌رێمی كوردستان به كاریگه‌ر وه‌سفكرد و به‌رزنرخاند .
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی به‌لژیكا به گرنگیه‌وه باسی له هه‌رێمی كوردستان و رۆڵ و پێگه‌ی هه‌رێم له عێراق و ناوچه‌كه كرد و رایگه‌یاند، كه وه‌ك به‌لژیكا مه‌به‌ستمانه له نزیكه‌وه به هه‌رێمی كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه ئاشنابین و هه‌روه‌ها جه‌ختی له په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندی هه‌مه‌لایه‌نه له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان كرده‌وه و به‌هه‌نگاوێكی گرنگی وه‌سفكرد .
هاوكات پێشكه‌وتنه‌كان و پێكه‌وه‌ژیانی برایانه و ئایینی و نه‌ته‌وه‌یی و هه‌روه‌ها پێكه‌وه ژیانی نێوان كورد و مه‌سیحی له هه‌رێمی كوردستان به‌رزنرخاند و هه‌ردوولا جه‌ختیان له ئاڵوگۆری بیروڕا و توانای زانستی و زانیاری له نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌لژیكا و زانكۆكانی كوردستان و به‌لژیكا كرده‌وه ، لای خۆشیه‌وه سه‌رۆك بارزانی بارودۆخ و په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی عێراق و ناوچه‌كه‌ی به‌گشتی روونكرده‌وه و باسی له پێشكه‌وتنه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له هه‌موو بواره‌كان كرد .
سه‌باره‌ت به گۆرانكاریه‌كانی ناوچه‌كه‌ش سه‌رۆك بارزانی روونیكرده‌وه ، كه گه‌لانی عێراق به رووخاندنی سیسته‌می دیكتاتۆریه‌ت عێراقی نوێیان دامه‌زراند و ئێستاش له‌سه‌ر ئاراسته‌ی جێگیركردنی بنه‌ماكانی دیموكراتی هه‌نگاو ده‌نێت .
سه‌رۆك بارزانی هه‌روه‌ها پوخته‌یه‌كیشی له باره‌ی پێشكه‌وتنی هه‌رێمی كوردستان و پێكه‌وه‌ژیانی برایانه و ئاینی و نه‌ته‌وه‌یی له كوردستان بۆ سه‌رۆكی په‌رله‌مانی به‌لژیكا شیكرده‌وه .
له به‌شێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا سیسته‌می فیدراڵی له عێراق و وڵاتی به‌لژیكا شیكرایه‌وه و بیروڕاش له باره‌ی شێوه‌ی پێشخستنی ئه‌و سیسته‌مه له عێراقی فیدراڵ باس كرا .
