عه‌بدوڵڵا گویل سه‌رۆك كۆماری توركیا پێشوازی له به‌رێز مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كرد
سه‌باره‌ت به عێراقیش باس له پێشكه‌وتن و په‌ره‌سه‌ندنه سیاسییه‌كان و پرۆسه‌ی دیموكراسی كرا.
هه‌روه‌ها ته‌ئكید له بایه‌خ و گرنگی سه‌رخستنی پرۆسه‌ی دیموكراسی له وڵاته‌كه كرایه‌وه.
هه‌ر له دیداره‌كه‌دا په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و توركیا‌و گرنگی پێشخستنی ئه‌م په‌یوه‌ندیانه و چاره‌سه‌ری هه‌ر كێشه‌و گرفتێكیش له‌سه‌ر بنه‌مای ئاشتی و دیاڵۆگ ته‌ئكیدی لێكرایه‌وه.
