د.به‌رهه‌م ساڵح سه‌ردانی كۆنگرێسی ئه‌مریكای كرد‌و له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و سینات كۆبۆوه
له‌م سه‌ردانه‌یدا بۆ كۆنگرێسی ئه‌مریكا ، د. به‌رهه‌م ساڵح له‌لایه‌ن سیناتۆر جۆن مه‌كین و سیناتۆر لینزی گرام به‌گه‌رمیه‌وه پێشوازیكرا، دواتر له‌دیدارێكدا كهقوباد تاڵه‌بانی نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێم له‌واشنتۆن ئاماده‌ی بوو، سه‌باره‌ت به‌ره‌وشی سیاسی و چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌بردنی پرۆسه‌ی سیاسی و حوكمڕانی عیراق به‌گشتی بیر‌ورا ئاڵوگۆر كرا، هه‌ردولا ته‌ئكیدیان كرده‌وه كه‌له‌م قۆناغه هه‌ستیاره‌ی عیراقدا پێویسته سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسیه‌كان له‌چوارچێوه‌ی ده‌ستورو بنه‌ما دیموكراسی و به‌رژوه‌ندیه‌كانی خه‌ڵكی عیراقدا ناكۆكی و جیاوازیه‌كانیان چاره‌سه‌ر بكه‌ن.
سه‌باره‌ت به‌هه‌رێمی كوردستانیش د. به‌رهه‌م ساڵح رونیكرده‌وه كه كورد وه‌ك هه‌میشه هۆكاری ئاشتی و ئارامی له‌یه‌ك نزیكردنه‌وه‌ی بیروبۆچوونه جیاوازه‌كان ده‌بێت، به‌ڵام له‌هه‌مان كاتیش‌دا پێویسته لایه‌نه‌كانی تریش ته‌واوی مافه ده‌ستووریه‌كانی كورد و پێكهاته‌كانی تر له‌به‌رچاو بگرن.
هه‌ر له‌م دیداره‌یدا له‌گه‌ڵ سیناتۆر جۆن مه‌كین، د. به‌رهه‌م ساڵح باسی له‌وه‌شكرد كه‌هه‌رێمی كوردستان به به‌راورد له‌گه‌ڵ ناوچه‌كانی تری عیراق هه‌نگاوی گه‌وره‌ی بڕیوه‌و ئاوه‌دانی و بوژانه‌وه‌و خزمه‌تگوزاری له‌ئاستێكی به‌رچاودایه، له‌رووی سیاسیشه‌وه گه‌شه‌كردنێكی به‌رچاو به‌دیده‌كرێت و چه‌ندین وڵات، كونسوڵخانه‌و نوێنه‌رایه‌تی خۆی له‌هه‌رێم كردۆته‌وه، سه‌ره‌ڕای بوونی ئۆپۆزسیۆن و رۆڵی میدیا‌و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی و نوخبه‌ی سیاسی و رۆشنبیری كه‌هه‌مووی به‌سه‌ر یه‌كه‌وه هاوكێشه‌ی سیاسی كوردستان پێك ده‌هێنن.
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: سه‌ره‌ڕای ئه‌و ده‌سكه‌وتانه‌ش به‌رنامه‌ی ئێمه ئه‌وه‌یه له‌ئاست داوا‌و چاوه‌ڕوانی خه‌ڵكی خۆماندا بین، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش به‌رده‌وامین لهچارهكردنی گرفته‌كان و ئه‌نجامدانی چاكسازی پێویست، چونكه بڕوامان وایه هه‌رێمی كوردستان شانبه‌شانی ناوچه‌كه روو لهگۆڕانكاریه و ده‌بێ باشتر خزمه‌تی وڵاته‌كه‌ی خۆمان بكه‌ین و به‌ر له‌هه‌موو لایه‌كیش دان به‌و راستیانه ده‌نێین.
هه‌ر له‌چوارچێوه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی خۆیدا بۆ كۆنگرێس و دیداری له‌گه‌ڵ گه‌وره سیناتۆر‌و كۆنگرێسمانهكاندا سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم به‌جیا له‌لایه‌ن ئاده‌م سمیس ، به‌رپرسی دیموكراته‌كان له كۆمیسیونی به‌رگری، و مایك روجریس، سه‌رۆكی كومیسیونی هه‌واڵگری، سیناتۆر كارل لیڤن، سه‌رۆكی كۆمیسیونی به‌رگری سینات و باك مهكیون سه‌رۆكی كۆمیته‌ی به‌رگری ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران –وه پێشوازی لێكرا، له‌و سێ دیداره جیاوازهشدا د. به‌رهه‌م ساڵح ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه‌هه‌رێمی كوردستان خوازیاری ئه‌وه‌یه ئه‌مریكا هاوكارو پشتیوانی عیراق و هه‌رێمی كوردستان بێت له‌چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌و گرفته‌كان و پرۆسه‌ی ئاوه‌دانی و په‌ره‌پێدانی ئابووریدا، له‌مباریه‌وه ته‌ئكیدی كرده‌وه ئه‌م گه‌شه‌كردنه ئابووری و سیاسیه‌ی هه‌رێم ده‌كرێ بكرێته بنه‌مای په‌یوه‌ندیه‌كی تازه‌ی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ هه‌رێم و عیراق به‌گشتی كهلهبهرژوهندی هه‌ردولادا بێت.
وه‌ك سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم رونیكرده‌وه به‌هۆی ئه‌م ژینگه گونجاوه‌ی له‌هه‌رێمدا به‌رقه‌راره، ژماره‌یه‌كی زۆری وه‌به‌رهێن و كۆمپانیای بیانی ئێستا له‌كوردستاندا كارده‌كه‌ن و قه‌باره‌ی وه‌به‌رهێنان گه‌یشتۆته ئاستێكی باش، ده‌كرێ له‌م چوارچێوه‌یه‌دا گه‌وره وه‌به‌رهێنه‌رانی ئه‌مریكا روو له‌م بازاره تازه گه‌شه‌سه‌ندووه بكه‌ن كهدهروازهی ناوچه‌كانی تری عیراقه كه ئه‌مه له‌به‌رژوه‌ندی هه‌ردوو گه‌لی عیراق و ئه‌مریكایه.
له‌درێژه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له‌ئه‌ندامانی گروپی پشتیوانی كورد لهكۆنگرێسی ئه‌مریكا كۆبوه‌وه كه‌كار بۆ به‌ده‌ستهێنانی پشتیوانی كورد ده‌كه‌ن له‌ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكادا، ئه‌ندامانی ئه‌م گروپه به‌گرنگیه‌وه باسیان له‌سه‌ردانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم كرد‌و ئاماژه‌یان به‌وه‌شدا كه گه‌شه‌كردنی ئه‌زموونی هه‌رێمی كوردستان ئاسانكاریه‌كی ته‌واو پێشكه‌ش به‌دۆسته‌كانی كورد ده‌كات له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تیدا پشتگیری و یاره‌مه‌تی به‌ده‌ست بۆ ده‌سته‌به‌ر بكه‌ن.
هه‌ر له‌م دیداره‌دا سه‌رۆكی حكومه‌ت به‌وردی باسی له‌وه‌كرد كه‌پرۆسه‌ی ئاوه‌دانی و خزمه‌تگوزاری له‌كوردستاندا گه‌یشتۆته ئاستێكی باش، له‌م روه‌وه ئاماژه‌ی به‌وه‌دا سه‌ره‌ڕای خزمه‌تگوزاریه گشتیه‌كان له‌كه‌رتی نه‌وت و په‌روه‌رده‌و خوێندنی باڵادا هه‌نگاوی باش چوینه‌ته پێشه‌وه، له‌باره‌ی كه‌رتی نه‌وته‌وه سه‌رۆكی حكومه‌ت رونیكرده‌وه گه‌یشتوینه‌ته قۆناغێكی شیاوی گه‌شه‌كردن به‌ره‌چاوكردنی شه‌فافیه‌ت له‌بواری نه‌وتدا كه‌دواین هه‌نگاومان ئاشكراكردنی گرێبه‌سته نه‌وتیه‌كان بوو بۆ رای گشتی و په‌رله‌مانی كوردستان، له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ئیتحادیش كار ده‌كه‌ین بۆ گه‌یشتن به رێكه‌وتنێكی هاوبه‌ش سه‌باره‌ت به‌یاسای نه‌وت و گاز‌و مافی كۆمپانیاكانی نه‌وت كه‌ئه‌مه كاریگه‌ری باشی بۆ سه‌ر باری ئابووری هه‌رێم و عیراق به‌گشتی ده‌بێت.
د. به‌رهه‌م ساڵح له‌كۆبونه‌وه‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ گروپی پشتیوانی كورد لهكۆنگرێسی ئه‌مریكادا كه‌پێكهاتبون له ستڤن روسمان و جۆ ولسن سه‌رۆكی گروپه‌كه‌و ژماره‌یه‌كی تری به‌رچاو له‌ئه‌ندامانی كۆنگرێس و دۆستانی گه‌لی كورد له‌بواره جیاجیاكاندا سه‌باره‌ت به‌هاریكاری ناوه‌نده په‌یوه‌نیداره‌كان بۆ به‌رنامه‌ی تواناسازی دواو به بایه‌خه‌وه باسی له‌وه‌رگرتنی خوێندكارانی كورد كرد له‌زانكۆكانی ئه‌مریكادا بۆ ته‌واوكردنی خوێندنی باڵا، له‌م چارچێوه‌یه‌دا سه‌رۆكی حكومه‌ت داوای كرد كه‌هاوكاری لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی هه‌رێم بكه‌ن.
دواتر سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم به‌ڕێز د. به‌رهه‌م ساڵح رونیكرده‌وه له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌م ده‌ستكه‌وتانه‌ش پێویستمان به‌كاركردن و هه‌نگاوی زیاتر هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی له‌جێی چاوه‌ڕانی هاووڵاتیانی خۆماندا بین، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش به‌رده‌وامین له‌سه‌ر بره‌ودان به‌پرۆسه‌ی چاكسازی و چاره‌سه‌ركردنی گرفته‌كان و تۆكمه‌كردنی ئه‌زموونی هه‌رێمی كوردستان.
