ئێران مه‌رجی هه‌یه بۆ كۆتایی هێنانی تۆپباران كردنی هه‌رێمی كوردستان
فه‌رمانده‌یه‌كی سوپای پاسدارانی ئێران وتوویه‌تی تا كاتی سه‌قامگیر بوونی هێزه‌كانی حكوومه‌تی ناوه‌ندیی عیراق و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له سنووره‌كان، درێژه به تۆپبارانی ناوچه سنووریه‌كانی هه‌رێم ده‌دات.
به‌پێی هه‌واڵی هه‌واڵنێریی فارس، فه‌رمانده‌یه‌كی سوپای پاسداران كه ناوی نه‌هێنراوه، وتوویه‌تی ده‌بێ هێزه‌كانی حكوومه‌تی به‌غدا و یان حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بێنه سه‌ر سنووره‌كان و به‌رپرسیارێتیی پاراستنی سنووره‌كان وه‌ئه‌ستۆ بگرن.
ئه‌و فه‌رمانده‌یه‌ی سوپا جارێكی دیكه حكوومه‌تی هه‌رێمی به‌وه تۆمه‌تبار كردووه كه ناوچه‌یه‌كی به درێژایی 150 كیلۆمه‌تر و به پانایی 20 كیلۆمه‌تر، به بێ ئاگاداریی حكوومه‌تی ناوه‌ندیی عیراق، داوه‌ته پارتی ژیانی ئازادی كوردستان.
