مه‌كته‌بی سیاسی (پ.د.ك) بروسكه‌یه‌كی سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی سه‌رۆك بارزانی كرد به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی دایكی
ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تى:
هێژا سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانی.
به‌غه‌م و په‌ژاره‌یه‌كى زۆره‌وه هه‌واڵى كۆچى دوایى حه‌مایل خانمان پێگه‌یشت و بووه مایه‌ى دڵگرانییه‌كى گه‌وره بۆمان.
خاتوو حه‌مایل هاوسه‌رى ڕێبه‌رى گه‌له‌كه‌مان مسته‌فا بارزانی نه‌مرو دایكى میهره‌بان و په‌روه‌رده‌كارى سه‌رۆكى خۆشه‌ویستمان مه‌سعوود بارزانی بووه‌و ساڵانێكى زۆر به ته‌نیا ئه‌م ئه‌ركه‌ى به ئه‌ستۆوه بووه‌و سه‌ربه‌رزانه جێبه‌جێى كردووه. خاتوو حه‌مایل هه‌موو ژیانی خۆى ته‌رخانكردووه بۆ پالُشتیكردنى رێبه‌رو سه‌رۆكمان و به‌خشینی سۆزى دایكانه به كاكه ئیدریسى جوانه‌مه‌رگ.
ئه‌و خۆشه‌ویستی پێشمه‌رگه‌و تێكۆشه‌رانى گه‌له‌كه‌مان و پارتیمان بووه‌و هه‌مێشه وه‌ك پشتیوانێكى به‌سۆز تێ‌یان ڕوانیوه. له‌ده‌ستدانى حه‌مایل خان له‌ده‌ستدانى دایكێكى میهره‌بان و ئافره‌تێكى خۆڕاگر‌و پشتیوانێكى گه‌وره‌ى كوردپه‌روه‌رانه‌و له خواى گه‌وره ده‌پاڕێینه‌وه جێگه‌ى به‌هه‌شتى به‌رین بێت و به‌شى ڕه‌حمه‌تى و میهره‌بانی بێت.
پرسه‌و سه‌ره‌خۆشى له خۆمان و گه‌لى كوردستان و سه‌رۆكى خۆشه‌ویستمان سه‌رۆك بارزانی و هه‌موو كه‌سوكارو بنه‌ماڵه سه‌ربه‌رزه‌كه‌یان ده‌كه‌ین و ئومێده‌وارین دواكۆستیان بێت.
إنا لله وإنا إلیه را‌جعون.
مه‌كته‌بى سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان.
27ی ته‌مووزى 2011
