كۆنفرانسی پلانی كاری هەرێمی مافەكانی مرۆڤ بۆ هەرێمی كوردستان لە هەولێر بەڕێوەچوو
ئەمڕۆ بە چاودێری بەڕێز مسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، كۆنفرانسی پلانی كاری هەرێمی مافەكانی مرۆڤ بۆ هەرێمی كوردستان لە هۆڵی سەعد عەبدوڵا لە شاری هەولێر بە ئامادەبوونی ژمارەیەك لە وەزیرانی حكومەتی هەرێم و بەرپرسانی باڵای نەتەوەیەكگرتووەكان لە عێراق دەستی بەكارەكانی كرد.
لە دەستپێكدا وتاری مسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە لایەن فەلاح مستەفا بەرپرسی پێوەندییەكانی دەرەوەی حكومەتی هەرێم خوێندرایەوە، لە بەشێكی وتارەكەدا هاتبوو\" هیوادارین بەستنی ئەم كۆنفرانسە ببێتە نەخشەرێگەیەك بۆ بەرەوپێشەوەبردنی مافەكانی مرۆڤ لە هەرێمی كوردستاندا، خەمخۆری دەستەبەركردنی مافەكانی مرۆڤین لە هەرێمی كوردستان\"".
روونی كردەوە\"" ئێمە جەخت لە سەروەریی یاسای و پاراستنی مافەكانی مرۆڤ و مافی تاكەكانی كۆمەڵگە و جەخت لە سەر ئەو ئامانجە دەكەینەوە كە تا ئێستە بەشێكی بەدی هاتوون\"".
ئاماژەی بەوەش دا\"" لە چوارچیوەی هەوڵەكانمان دا لە دوای ساڵی2003ـەوە ژمارەیەك یاسا دەركراون بۆ نمونە یاسای سزادانی ئەو كەسانەی كە لە سەر شەرەف ئافرەت دەكوژن و دابین كردنی رێژەی30% بۆ ئافرەتان لە نێو پەرلەمان و یاسای زیندانیانی سیاسیی و یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی لە نێو خێزاندا\"".
دواتر وتاری سەرۆكی حكومەتی هەرێم بەرهەم ئەحمەد ساڵح لە لایەن كاوا مەحموود خوێندرایەوە، لە بەشێكی وتارەكەدا هاتبوو\"" چەمكی مافی مرۆڤ لە سیاسیەتی حكومەتی هەرێم رەنگی داوەتەوە، ئەم مەسەلەیە بە پەیوەست بە هەموو تاكاكەكانی كۆمەڵگە دەزانین، حكومەتی هەرێم سەرجەم ئەو راپۆرتانەی لە لایەن رێكخراوەكانی نێوخۆیی و دەرەوە بڵاو دەكرێتەوە، بە هەندی وەردەگرین و كارو بەدواداچوونی پێویستی بۆ دەكەین، دوا راپۆرتی یونامیش لە سەر دۆخی مافی مرۆڤ لە هەرێم بە شێوەیەكی ئەڕێنی ئاماژە بەو دۆخە لە هەرێم كراوە\"".
"
