به‌ڕێ کردنی هاوڵاتیانی بۆ حه‌جی عه‌مره له سنووری سلێمانی کێشه‌ی تێکه‌وتووه
\"عه‌بدولقادر حه‌کیم\"" سه‌رۆکى کۆمه‌ڵه‌ى کۆمپانیاکانى حه‌ج و عه‌مره و گه‌شت و گوزار به ئاژانسى په‌یامنێرى راگه‌یاند: \""له کۆى ئه‌و 11کۆمپانیایه‌ى مۆڵه‌تى فه‌رمیی گواستنه‌وه‌ى هاوڵاتیانیان هه‌یه بۆ عه‌ره‌بستانى سعودیا، 1352هاوڵاتى ناویان تۆمار کردووه و بڕى هه‌زار دۆلاریان داوه و ڤیزه‌شیان بۆ لێدراوه، به‌ڵام به هۆى نه‌هاتنى فرۆکه له به‌غداوه، ڤیزه‌ى به‌شێکیان سووتاوه و رۆژ به‌رۆژیش ڤیزه‌که‌یان ده‌سووتێت و مۆڵه‌تى سه‌فه‌رییان نادرێت.\""
عه‌بدولقادر حه‌کیم گوتی: \""له کۆى 1352ڤیزه تا ئێستا 211ڤیزه‌یان سووتاوه و رۆژانه‌ش چه‌ندین ڤیزه ده‌سووتێت و کاته‌که‌ى به‌سه‌ر ده‌چێت و چیتر مۆڵه‌تى سه‌فه‌ر کردنیان نادرێت.\""
سه‌رۆکى کۆمه‌ڵه‌ى کۆمپانیاکانى حه‌ج و عه‌مره و گه‌شت و گوزار گوتیشى: \""رۆژانه به‌بێ گرفت له هه‌ولێر و که‌ر کوکه‌وه هاوڵاتیان ده‌رۆن و ده‌شبوایه هاوڵاتیانى سنوورى سلێمانى له رۆژانى 24/6وه به‌ڕێکه‌وتبان و له 28/6 کۆتاىی بهاتبا و سه‌رجه‌میان بگوازرانایه‌ته‌وه بۆ عه‌ره‌بستانى سعودیا.\"""
