جەبار یاوەر: 2 باڵەفڕى شەڕوان ئاسمانی هەرێمی كوردستانیان بەزاند

جەبار یاوەر: 2 باڵەفڕى شەڕوان ئاسمانی هەرێمی كوردستانیان بەزاند
ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگەى هەرێمى كوردستان ئەمڕۆ یەكشەم ڕای گەیاند 2 باڵەفڕى شەڕوانى نەناسراو ئاسمانی هەرێمی كوردستان بەزاند.

جەبار یاوەر ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە و گۆتیارى هێزەكانی پاراستنی هەرێم بە ئاژانسی كوردستان بۆ دەنگوباس (ئاكانیوز)ی ڕاگەیاند \"لە سنووری شارەدێى سیدەكان /70 كم باكورى رۆهەڵاتى هەولێر/ دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ 2 باڵەفڕى شەڕوانى نەناسراو ئاسمانی هەرێمی كوردستانیان بەزاند و بۆ ماوەی نیو سەعات لەسەر ئاسمانی هەرێم مانەوە\"".

هەروەها گوتى نازانین ئەم باڵەفڕانە هی چ وڵاتێكن، لەكاتی هاتنیان بۆ سەر ئاسمانی هەرێم هیچ بۆردمانێكیان نەكردووە، تەنیا هاتوون و دواتر رۆیشتن، ئێمەش هیچ ئامێرێكی ڕادارمان نییە تا بزانین هی چ وڵاتێكن و بۆ كوێ چوون.
"
Top