یه‌كێتی و پارتی راگهیهنراوێكیان بڵاوكرده‌وه
سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ (24/7/2011) له هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمدا، هه‌ردوو مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی و پارتی، كۆبونه‌وه. له كۆبونه‌وه‌كه‌دا، دۆخی ناوچه‌كه، هه‌لومه‌رجی عێراق، هه‌ڵوێستی ئۆپۆزسیۆن، ڕوداوه‌كانی ئێستای ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان، هه‌مه‌لایه‌نه هه‌ڵسه‌نگێندرا.
دۆخی ناوچه‌كه
كۆبونه‌وه، له ڕوانگه‌ی مافه دیموكراسیه‌كانه‌وه، دۆخی ناوچه‌كه‌ی تاوتوێ كرد‌و جه‌ختی كرده‌وه كه، پارتی و یه‌كێتی، وه‌كو دوو هێزی به‌رپرسیار له ئه‌زموونی دیموكراسی كوردستان، پشتیوانی مافی دیموكراسی گه‌لان ده‌كه‌ن و له هه‌ر ولاَتێكدا، بزووتنه‌وه‌ی دیموكراسی پێشبكه‌وێ و مافی دیموكراسی گه‌لان و تاكو كۆمه‌ڵه‌كان بێته‌دی، هاوئاهه‌نگه له‌گه‌ڵ ستراتیژی دیموكراسی گه‌له‌كه‌مان.
له‌ناو ئه‌و ولاَتانهدا، سوریا، به حوكمی ئه‌وه‌ی هاوسنوری ولاَتهكهمانهو به‌شێكی نه‌ته‌وه‌كه‌شمان، بێ به‌شه له مافه دیموكراسیه‌كان له‌و ولاَتهدا، كۆبونه‌وه پێی وایه به‌دی هێنانی دیموكراسی و سه‌لماندنی مافی گه‌لی كورد‌و چاكسازی و گۆڕانكاری بۆ ئه‌م قۆناغه له‌م هه‌لومه‌رجه‌دا، بۆته ئه‌ركێكی سیاسی مێژوویی. ئه‌مه‌ش پێویستی به‌وه‌یه دیالۆگی نیشتیمانی ڕاسته‌قینه بكرێته ئاڕاسته‌ی سه‌ره‌كی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان، نه‌ك په‌نابردنه به‌ر زه‌بروزه‌نگ و توندوتیژی.
هه‌لومه‌رجی عێراق
كۆبونه‌وه، هه‌ستیاری هه‌لومه‌رجی عێراق و مهترسیيهكان كه ڕووبه‌ڕووی هه‌موو لایه‌ك ده‌بێته‌وه، لێك دایه‌وه. له‌م هه‌لومه‌رجه‌شدا، پابه‌ندبوونی هه‌موو لایه‌نه‌كان به ده‌ستوری هه‌میشه‌یی، به ئه‌ركێكی نیشتیمانی و دیموكراسی بێ ئه‌ملاو ئه‌ولا ده‌زانێ. جێبه‌جێكردنی ڕێكه‌وتننامه‌ی (18) خاڵیه‌كه له ته‌ك حكومه‌تی عێراقدا، بنه‌مایه‌كی گرنگه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه هه‌لپه‌سێردراوه‌كان؛ سه‌باره‌ت به سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسی یه تێكۆشهرهكانیش، پێمان وایه ئێستاش، ڕۆڵی كورد‌و هێزه سیاسیه‌كانی، ناوبژیكردنی دیموكراسیانه‌یه له‌ناو هه‌موو لایه‌ن و پێكهاته‌كاندا، له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و ڕێكه‌وتننامه‌ی له‌سه‌ر ده‌ستپێشخه‌ریه‌كه‌ی به‌ڕێز سه‌رۆكی هه‌رێم و ئه‌و ههولاَنهی به‌ڕێز سه‌رۆك كۆماری عێراق ماوه‌یه‌كه ده‌یدات، له پێناوی چاره‌سه‌ری نیشتیمانی و ده‌ربازبوون له قه‌یران و پیلانه‌كان.
سه‌باره‌ت به ئۆپۆزسیۆن
كۆبونه‌وه، له‌و باوه‌ڕه‌دایه، كۆبونه‌وه هاوبه‌شه‌كان و پڕۆژه‌ی هاوبه‌شی پارتی و یه‌كێتی و پڕۆژه‌ی ئۆپۆزسیۆن، بۆ لێك تێگه‌یشتن، هه‌تا ڕاده‌یه‌ك متمانه‌یه‌كی له نێوان هێزه سیاسیه‌كان و گه‌له‌كه‌مان، خوڵقاند. بهلاَم هه‌ڵپه‌ساردنی كۆبونه‌وه‌كان له لایه‌ن ئۆپۆزسیۆنه‌وه، درێژه پێدانی كۆبونه‌وه‌كان و سه‌ره‌نجام ڕێكهوتنیشی ماوه‌یه‌ك دواخست. ئه‌مه له كاتێكدا، ئه‌و هۆكارانه‌ی ئۆپۆزسیۆن كۆبونه‌وه‌كانی له‌سه‌ر هه‌ڵپه‌سارد، قابیلی چاره‌سه‌ركردن بوون و هه‌ن. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، ئێستاش به‌رژه‌وه‌ندی بالاَی گه‌له‌كه‌مان و پێویستی یه‌ك ڕیزی هێزه‌كانی كوردستان، بۆ ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی مه‌ترسیه‌كانی ئێستا‌و ئه‌گه‌ره‌كانی ئاینده‌ش، له هه‌موو لایه‌كمان ده‌خوازێ، به گونجاوترین شێوه ڕێگه چاره‌سه‌ری گرفته‌كان بدۆزینه‌وه‌و سه‌ره‌نجام، له‌سه‌ر بنچینه‌ی پڕۆژه‌كان، گفتوگۆكان درێژه پێ بده‌ین و دوور له تاكتیكی سیاسیش بیگه‌یه‌نینه ڕێكه‌وتنی هه‌مه‌لایه‌نه.
ڕوداوه‌كانی سنوری كوردستان
ماوه‌یه‌كه، دێهات و كۆچه‌ری و خه‌ڵكی بێ دیفاعی گه‌له‌كه‌مان، له‌سه‌ر سنوری هه‌رێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامی ئێران، له‌ژێر فشاری ئاگری تۆپباران و شه‌ڕی نێوان هێزه‌كانی ئێران و (پژاك) دان. به‌بێ ئه‌وه‌ی ئه‌و خه‌ڵكه گوناحێكیان هه‌بێ و به‌شێك بن له لایه‌نه‌كانی شهر. سه‌ره‌نجام سه‌دان خێزانی كورد ئاواره بوون و دووچاری زیانێكی گیانی و ماڵی زۆریش بوون.
یه‌كێتی و پارتی، سه‌ره‌ڕای ناڕه‌زایی ده‌ربڕین له‌سه‌ر تۆپبارانه‌كه، داوا ده‌كات تۆپباران له‌ناو كوردستانی عێراق ڕابگیرێ. چونكه دوورخستنه‌وه‌ی ماڵوێرانیه‌كانی شه‌ڕ له دانیشتووانی بێ دیفاع، جگه‌له‌وه‌ی پابه‌ندبوونه به سیاسه‌تی نێونه‌ته‌وه‌یی و ڕێزگرتنه له سه‌روه‌ری خاكی عێراق و هه‌رێمی كوردستان، له هه‌مانكاتدا، ئه‌ركی حكومه‌تی هه‌رێم و عێراقیشه ڕێگه نه‌دات سنوره‌كانی به‌كاربهێندرێن بۆ ئه‌نجامدانی چالاكی نا یاسایی و دروستكردنی نا ئارامی له ولاَتانی دراوسێ و تێكدانی ئاشتی ناوچه‌كه. په‌یوه‌ندی به‌م ڕووداوه نه‌خوازراوانه‌ش، داوامان وایه، حكومه‌تی عێراق ئه‌ركی سه‌روه‌ری نیشتیمان و پاراستنی سنور‌و خه‌ڵكی بێ دیفاع بۆ چاره‌سه‌ركردنی هه‌رچی زووتری ئه‌م ڕووداوه ڕاپه‌ڕێنێ. له‌م باره‌شه‌وه، سوپاسی هاتنی وه‌فدی په‌رله‌مانی عێراق ده‌كه‌ین بۆ ناوچه كارهساتبارهكهو هیواداریشین له ئه‌ركه‌كانیاندا، سه‌ركه‌وتوو بن
تاوانه‌كانی ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان
ماوه‌یه‌كه، به پیلانی تێكده‌رانه، له پارێزگای كه‌ركوك‌و قه‌زای خانه‌قین و، له پارێزگای موسڵیشدا، تاوانی جۆراوجۆر دژی كورد‌و توركمان و مه‌سیحیه‌كان و هاولاَتیانیش به گشتی، ئه‌نجام ده‌درێ. له كه‌ركوكدا، تیرۆركردنی هاولاَتیان و فڕاندن و شه‌هیدكردنی پزیشكان، بۆته دیاره‌ده‌یه‌كی ترسناك. له جه‌له‌ولاو سه‌عدیه‌ش، ڕۆژانه، هاولاَتی كورد تیرۆر‌و ده‌ربه‌ده‌ر ده‌كرێ. سه‌ره‌نجام سه‌دان خێزانی كوردیش ئاواره‌بوون. كۆبونه‌وه ئه‌مجاره‌ش دووپاتی ده‌كاته‌وه كه، له ئه‌نجامدانی ئه‌م تاوانانه نیگه‌رانه‌و دۆخه‌كه پێویستی به چاره‌سه‌ركردنی بنه‌ڕه‌تی هه‌یه. له‌به‌رئه‌وه‌ی تاوانه‌كانیش به پیلانی كۆنه به‌عسیه‌كان و شۆڤێنیه‌كان، زۆرتر له ناوچه‌كانی ماده‌ی (140) ئه‌نجام ده‌درێن، بۆیه پارتی و یه‌كێتی و حكومه‌تی هه‌رێم، به ئه‌ركی سه‌رشانیان ده‌زانن هه‌موو ڕێگه‌یه‌كی سیاسی و یاسایی بۆ كۆتایی پێهێنانی ئه‌و دۆخه ناله‌باره بگرنه‌به‌ر. داواشمان وایه حكومه‌تی عێراق، ئه‌م ڕووداوانه وه‌كو هه‌ن له‌به‌ر چاو بگرێ و هه‌نگاوی كاریگه‌ریش له‌و پێناوه هه‌ڵبگرێ.
له كۆتایی كۆبونه‌وه‌شدا، پاراستن و په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندی دوو قۆڵی پارتی و یه‌كێتی، له‌م هه‌لومه‌رجه‌شدا بۆ ڕاپه‌ڕاندنی ئه‌ركه هاوبه‌شه‌كان و په‌كخستنی هه‌موو پیلان و مه‌ترسیه‌كان له‌سه‌ر ئه‌زموونی دیموكراسی كوردستان و ده‌ستكه‌وته به‌دی هێنراوه‌كانی گه‌له‌كه‌مان، به ئه‌ركی چاره‌نوسسازی قۆناغه‌كه زانرا، بۆیه جه‌خت كرایه‌وه كه هه‌موو كار‌و ئه‌ركه‌كان، له هه‌موو ئاسته‌كان، به گیانی ڕێكه‌وتنی ستراتیژی جێبه‌جێ بكرێت، هه‌تا بتوانرێ پڕۆسه‌ی چاكسازی و پڕۆژه‌كانی په‌ره‌پێدان و گۆڕانكاری به‌رده‌وام، جێ به‌جێ بكرێن.
مه‌كته‌بی سیاسی مه‌كته‌بی سیاسی
یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان پارتی دیموكراتی كوردستان
