لە سەر بوودجەی وڵاتی كوێت پرۆژەی دروست كردنی قوتابخانەیەكی 18پۆڵی لە كۆتایی تەواو كرا

لە سەر بوودجەی وڵاتی كوێت پرۆژەی دروست كردنی قوتابخانەیەكی 18پۆڵی لە كۆتایی تەواو كرا
هەولێر _ گوڵان میدیا
ئەمڕۆ لە شاری هەولێر لە رێورەسمێكدا پرۆژەی دروستكردنی قوتابخانەیەكی 18پۆڵی لە سەر بوودجەی وڵاتی كوێت تەواو كراو قوتابخانەكە بە حكومەتی هەرێم درا.
لە رێورەسمێكدا كە بە بۆنەی تەواوكردنی پرۆژەكە رێكخرا بوو، نەوزاد هادی پارێزگەری هەولێر لە گوتەیەكدا بە رۆژنامەوانانی راگەیاند\" پرۆژەی دروست كردنی ئەم قوتابخانەیە لە دوو كۆمپانیای كوێتی و عێراقی ئەندام دراوەو قوتابخانەیەكی 18پۆڵیەو ژوورو هۆڵی پێویست بۆ كراگێری و وەرزشی و هونەریی و تاقیگە و هۆڵی شانۆ و یاریگە لە خۆ دەگرێت و لە سەر رووبەری 4هەزار مەتر دووجا بنیادنراوە\"".

روونیشیكردەوە\"" پرۆژەكە لە سەر بوودجەی حكومەتی عێراق بنیادنراوە بە بڕی 2ملیۆن و 500هەزار دۆلاری ئەمریكی تێچووە، بە خۆبەش حكومەتی كوێت 7قوتابخانەی هاوشێوە لە عێراق بنیاد دەنێت كە یەكێك لە قوتابخانەكان لە شاری هەولێر بووە\"".
وتیشی\"" ئەنجامدانی ئەم جۆرە پرۆژانە خزمەت بە پتەوكردنی پێوەندیی نێوان وڵاتی كوێت و عێراق و كوێت و هەرێمی كوردستان لە لایەكی دیكەوە دەكات\"".
"
Top