حكومه‌تی هه‌رێم بودجه‌ی كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن ده‌گه‌ڕێنێته‌وه
شوان داودی پاڵێوراوی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ پۆستی جێگری داهاتووی نه‌قیب سه‌ندیكای رۆژنامه‌نوسانی كوردستان له‌باره‌ی یه‌كه‌م رۆژی كاره‌كانی سێییه‌مین كۆنگره‌ی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نوسانی كوردستانه‌وه بۆ PUKmediaی رونكرده‌وه كه له‌سه‌ره‌تای كۆنگره‌كه‌دا د. كه‌مال كه‌ركوكی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان وتارێكی پێشكه‌شكرد دواتریش وه‌زیری رۆشنبیری و لاوانی حكومه‌تی هه‌رێم وتاری سه‌رۆكی حكومه‌تی پێشكه‌شكرد،دوای ئه‌ویش پارێزگاری هه‌ولێر وته‌یه‌كی پێشكهشكدر به‌هۆی ئه‌وه‌ی كۆنگره‌كه له‌شاری هه‌ولێر به‌ڕێوه‌ده‌چێت، هه‌روه‌ها جێگری سه‌رۆكی سه‌ندیكای رۆژنامهنوسنی فه‌ڵه‌ستینی وته‌یه‌كی خوێنده‌و دوای ئه‌ویش سه‌ندیكای رۆژنامه‌نوسانی عیراقی وتاریان خوێنده‌وه.
دادوی ئه‌وه‌شی رونكرده‌وه كه له‌سه‌ره‌تای كۆنگره‌كه‌دا له‌لایه‌ن فه‌رهاد عه‌ونی نه‌قیبی پێشووی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نوسانی به‌رنامه‌ی كۆنگره‌كه‌ی خوێنده‌وه.
هاوكات په‌یامنێرمان له‌ناو هۆڵی كۆنگره‌كه‌وه پێی راگه‌یاندین كه كه‌مال كه‌ركوكی له‌وته‌كه‌یدا وێڕای پیرۆزبایی له رۆژنامه‌نوسان و رونكردنه‌وه‌ی گرنگی به‌ستنی ئه‌و كۆنگره‌یه ئاماژه‌ی به بارودۆخی هه‌رێمی كوردستانی كرد‌و رایگه‌یاند: په‌سندكردنی یاساكانی په‌رله‌مان ، هه‌روه‌ك هه‌ندێك له په‌رله‌مانتارانی كوردستان پێیانوایه ده‌بێ به ته‌وافق بێت، به‌ڵام ئێمه پێمانوایه ده‌ركردنی یاسا به‌م شێوه‌یه پرۆسه‌ی دیموكراسی له هه‌رێمی كوردستان به‌ره‌و دواوه ده‌بات، چونكه په‌رله‌مانتار به‌ده‌نگی خه‌ڵك هاتونه ناوپه‌رله‌مان و پێویسته رێز له ئیراده‌ی میلـله‌ت بگرن ، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌وڵ بده‌ین بنه‌ماكانی دیموكراسی بچه‌سپێنین، وتیشی: ئه‌و بابه‌تانه‌ی ره‌هه‌ندی نیشتمانیان هه‌یه بۆ ئێمه، جێبه‌جێكردنی مادده‌ی140و په‌سه‌ندكردنی یاسای نه‌وت و گازی عیراق و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی پێشمه‌رگه‌و ئه‌نجامدانی سه‌رژمێری گشتییه له عیراق و هه‌رێمی كوردستان.
له باره‌ی ده‌ستوری هه‌رێمی كوردستان، سه‌رۆكی په‌رله‌مان رایگه‌یاندووه: ده‌بینین به‌شێك له په‌رله‌مانتاران ده‌ستوری هه‌رێم بگه‌ڕێته‌وه هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مه هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌یه، چونكه په‌رله‌مانی كوردستان له سه‌ر ده‌ستوری هه‌رێمی كوردستان كاری خۆیكردووهو بۆ ئه‌م مه‌به‌سته له پێشوتردا لیژنه‌یه‌كی باڵای پێكهێنابوو كه له 36 حزب و لایه‌نی سیاسی پێكهاتبوو كه چه‌ندین ساڵ كاری كردبوو پرۆژه‌یه‌كیان ئاماده كردووه، كاتێكیش له ناو په‌رله‌مانی كوردستان ده‌نگ به‌م لیژنهیهدرا زۆربه‌ی پێكهاته‌كانی خه‌ڵكی كوردستانی تێیدا بوو، بۆیه جارێكی دیكه پێویست به‌وه ناكات ده‌ستوری هه‌رێمی كوردستان بگه‌ڕێته‌وه په‌رله‌مان، چونكه كاری په‌رله‌مان نییه جارێكی دیكه وتوێژی له‌سه‌ر ده‌ستپێبكاته‌وه.
هاوكات كاوه مه‌حمود وه‌زیری رۆشنبیری و لاوان وتاری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی خوێنده‌وه‌و رایگه‌یاند: سیاسه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بریتییه له پاراستنی رۆژنامه‌نوسان و گه‌یاندنی زانیارییه به ده‌ست رۆژنامه‌وانان، دژ هه‌ر جۆره پێشڵكارییهكین به‌رامبه‌ر به رۆژنامه‌نوسانی كوردستان ئه‌نجام بدرێت له ژێر هه‌ر بیانویه‌كدا بوو بێت، ئێمه هیوادارین رۆژنامه‌وانانی كوردستانیش به شێوه‌یه‌كی پرۆفیشناڵ و بێ لایه‌نانه‌و پیشه‌ییانه كاری خۆیان بكه‌ن.، وتیشی: له ئێستادا حكومه‌تی هه‌رێم پرۆژه‌یه‌كی ئاماده‌كردووه بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی بودجه‌ی كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن، به‌ڵام به په‌یڕه‌و ده‌بێت، سه‌رباری ئه‌وه‌ش هه‌مواركردنی یاسای خانه‌نشین كردنی رۆژنامه‌وانان له كۆبونه‌وه‌كانی داهاتووی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی گفتوگۆی له سه‌ر ده‌كرێت.
پاشان رێوره‌سمی رێزلێنان بۆ هه‌ریه‌كه له رۆژنامه‌نوسانی به ئه‌زمون و خاوه‌ن قه‌ڵه‌مه دیاره‌كان ، د.فائق ئهلبهتی و مامۆستا جه‌مال خه‌زنه‌دارو مامۆستا عه‌بدوڵڵا زه‌نگه‌نه به‌ڕێوه‌چوو.
له‌دانیشتنی دووه‌ی كۆنگره‌ی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نوسانی كوردستانیشدا ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی كۆنگره كه له پێنج كه‌س پێكهاتبوون هه‌ڵبژێردران ، دواتر لێژنه‌كانی كۆنگره‌كانی دهسنیشانكران و هه‌ریه‌كه‌و 7-9 ئه‌ندامی بۆ دیاریكرا.
له‌دوا رۆژی كۆنگره‌ش له‌دانیشتنی دووه‌مدا به‌ئاماده‌بوونی سه‌رپه‌رشتیاری دادوه‌ری و نوێنه‌ری پارێزگای هه‌ولێر هه‌ڵبژاردن بۆ نه‌قیب و جێگره‌كه‌ی و ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا و هه‌ردوو لیژنه‌ی بهزهفرت و چاودێری به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
جێی ئاماژه‌یه ئه‌ندامانی كۆنگره‌ی سێیه‌می سه‌ندیكای رۆژنامه‌نوسانی كوردستان پێكهاتوووه له 296 ئه‌ندام كه ئه‌وانیش 83 ئه‌ندامی كۆنگره له راگهیاندكارانی پارتی دیموكراتی كوردستان، 81 ئه‌ندام له یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، 32 ئه‌ندام له یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان، 20 ئه‌ندام له حزبی شیوعی كوردستان، 5 ئه‌ندام له راگهیاندكارانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، 11 ئه‌ندام له كۆمه‌ڵی ئیسلامی، 20 ئه‌ندام له رۆژنامه‌وانانی مه‌سیحی، 5 ئه‌ندام له حزبی سۆشیالیست دیموكراتی كوردستان، 5 رۆژنامه‌وانی توركمانی و 5 له حزبی زه‌حمه‌تكێشان و 7 ئه‌ندامیش له ناوچه‌كانی دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستان له خۆ ده‌گرێت، به‌رپرس و ستافی ئه‌نجومه‌ن و لق و نووسینگه‌كانی سه‌ندیكاش راسته‌وخۆ بوونه‌ته ئه‌ندامی كۆنگره، له سێیه‌م رۆژی كۆنگره‌دا نه‌قیب و جێگری نه‌قیب و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا هه‌ڵده‌بژێردرێن.
سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان له ساڵی1998 دامه‌زراوه‌و تا ئێستا پتر له 5 هه‌زار ئه‌ندامی هه‌یه، یه‌كه‌مین رۆژنامه‌ی كوردی له ساڵی 1898 له قاهیره‌ی پایته‌ختی وڵاتی میسر له لایه‌ن میقداد به‌درخان به ناوی كوردستان ده‌رچووه.
