به‌به‌شداری 296 ئه‌ندام كاره‌كانی سێیه‌مین كۆنگره‌ی رۆژنامه‌نووسانی كوردستان ده‌ستیپێكرد
هه‌ریه‌ك له د. كه‌مال كه‌ركوكی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان و د. كاوه مه‌حمود نوێنه‌ری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و نوێنه‌رانی هه‌ردوو سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی عیراق و فه‌له‌ستین و ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسانی حكومی ئاماده‌ی مه‌راسیمی ده‌ستپێكی كاره‌كانی كۆنگره بوون، كه تێیدا چه‌ندین وته پێشكه‌شكران و تیایاندا جه‌خت له‌سه‌ر پاراستنی ئازادی راده‌ربڕین و پابه‌ندبوون به پێوه‌رو په‌یوه‌ستنامه تایبه‌ته‌كان به كاری رۆژنامه‌وانی كرانه‌وه.
هه‌ر له‌میانه‌ی دانیشتنی ده‌ستپێكی كاره‌كانی كۆنگره‌دا 3 كه‌سی دیاری بواری رۆژنامه‌وانی، ئه‌وانیش (د. فائق ئهلبهتی و جه‌مال خه‌زنه‌دار و عه‌بدوڵڵا زه‌نگه‌نه) رێزیان لێ‌نرا.
بڕیاره كاره‌كانی كۆنگره سێ رۆژ بخایه‌نێت و تێیدا نه‌قیب و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی سهندیكاو سه‌رۆكی لقه‌كانی سه‌ندیكای نوێی رۆژنامه‌نووسانی كوردستان هه‌ڵده‌بژێردرێن.
