یادى رۆژی نیشتیمانی كۆماری میسری عه‌ره‌بی له هه‌رێمی كوردستان كرایه‌وه
له سه‌ره‌تای رێ و ره‌سمی ئه‌م یاده‌دا سروودی نشتیمانی كۆماری عێراقی فیدراڵ و هه‌رێمی كوردستان و كۆماری میسری عه‌ره‌بی پێشكه‌ش كران .
دواتر بهرِێز سێلمان عوسمان كونسوڵی گشتی كۆماری میسری عه‌ره‌بی له هه‌رێمی كوردستان په‌یڤێكى پێشكه‌ش كرد وێرای به خێرهێنانی ئاماده‌بووان خۆشحالی خۆشی دهربرِی له به‌رامبه‌ری یادكرنه‌وه‌ی رۆژی نشتیمانی كۆماری میسری عه‌ره‌بی له هه‌رێمی كوردستان , هه‌روه‌ها سوپاسی به‌رێز مسعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانی كرد‌و ووتی: سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان رۆلێكی گرینگ و مه‌زنی هه‌بوو له كردنه‌وه‌ی كونسوڵگه‌ری گشتی میسر له هه‌رێمی كوردستان و فراوانكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان وكۆماری میسری عه‌ره‌بی له هه‌موو بواره‌كاندا.
هه‌روه‌ها كونسڵی گشتی كوماری میسری عه‌ره‌بی سوپاسی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌رجه‌م وه‌زیرانى حكومه‌ت و دام و ده‌زگاكانی حكومه‌تی هه‌رێمی كرد بۆ ئه‌و هاوكاری وپشگیریهی كه پێشكه‌شی كونسڵگهرى كۆماری میسری عه‌ره‌بی یان كردووه بۆ زیاتر پته‌وكردنى په‌یوه‌ندیه‌كانى نێوان هه‌ردوولا.
له به‌شێكی دیكه‌ی پهیڤهكهیدا باس له په‌یوه‌ندی دێرین و مێژوویی نێوان گه‌لی كوردستان و گه‌لی میسری كرد و راگه‌یاند كه ئه‌م پویهندیانه ده‌گه‌رێنه‌وه بۆ سه‌ر ده‌می ده‌وڵه‌تی ئه‌یوبی و هاتنی ژماره‌یه‌كی زۆری بنه‌ماڵه‌ى كورد بۆ میسر كه له‌و سه‌رده‌مه‌دا و تائێستا زۆر له رۆله‌كانی ئه‌م بنه‌ماڵه كوردانه شوێن په‌نجه‌یان له نێو مێژووی سیاسی و رۆشنبیری و كۆمه‌لایه‌تی دیاره و رۆڵێكی به‌رچاویش یان هه‌یه. هه‌روه‌ها گووتی : كردنه‌وه‌ی كونسڵگه‌ری گشتی میسر له هه‌رێمی كوردستان نیشانه‌ی بایه‌خدانی كۆماری میسره به‌م هه‌رێمه و به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ر دوولامان یه‌كێكه له ئه‌رك و ئامانجه سه‌ره‌كیه‌كانی كونسڵگهرى گشتی كۆماری میسری عه‌ره‌بی له هه‌رێمی كوردستان.
پاشان د. فوئاد حوسێن نوێنه‌ری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان په‌یڤێكى پێشكه‌ش كرد و یادكردنه‌وه‌ی رۆژی نیشتیمانی كۆماری میسری عه‌ره‌بی له گه‌ل و حكومه‌ت و كونسڵگهرى میسری پیرۆزكرد. هه‌روه‌ها هیوای سه‌ركه‌وتنی پرۆسه‌ی سیاسی و دیموكراسی و پێشكه‌وتنى بۆ ئه‌م ولاَته خواست.
نوێنه‌ری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له به‌شێكی دیكه‌ی پهیڤهكهیدا ئاماژه‌ى به په‌یوه‌ندی مێژوویی و دێرێنی نێوان گه‌لی كوردستان وگه‌لی میسر كرد و ووتی: ئه‌م په‌یوه‌ندیانه به قوناغی جیا جیا تێپه‌ربوونه و گرینگتریان پێشوازی رێبه‌ری میسر جه‌مال عه‌بدولناسر له رێبه‌ری نه‌ته‌وه‌ی كورد بارزانی نه‌مر له كاتی گه‌رانه‌وه‌یدا بۆ عیراق له ساڵی 1958 و تا گه‌یشتن به‌م رۆژه و كردنه‌وه‌ی كونسڵگهرى گشتی كۆماری میسری عه‌ره‌بی له هه‌رێمی كوردستان . هه‌روه‌ها ته‌كید له‌سه‌ر زیاتر به‌هێزكردن وبهرفراوانكردنی په‌یوه‌ندی نێوان كۆماری میسری عه‌ربی وهه‌رێمی كوردستانی كرده‌وه كه به هه‌ماهه‌نگی وهاوكاری زیاتر ده‌توانین خزمه‌تێكی باشتر بۆ هه‌ردوو گه‌لی كوردستان و میسر بكه‌ین.
دواتر كاوه مه‌حمود نوێنه‌ری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ووته‌یه‌كى به‌م بونه‌یه‌وه پێش كه‌شی كرد و پیرۆزبایی له گه‌ل و حكومه‌تی میسری كرد و پشگیری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیشى بۆ كونسوڵگه‌رى گشتی كۆماری میسری عه‌ره‌بی دووپاتكرده‌وه و رایگه‌یاند یادكرنه‌وه‌ی رۆژی نه‌ته‌وه‌یی گه‌لی میسر له هه‌رێمی كوردستان نیشانه‌ى دۆستایه‌تی و به‌هێزی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ردوولایه . هه‌روه‌ها جه‌ختى كرده‌وه كه به‌هێزكردن و بهرفراونكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و ولاَتانی عه‌ره‌بی و به تایبه‌ت كۆماری میسری عه‌ره‌بی یه‌كێكه له ئامانجه سه‌ره‌كیه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان .
