فیدراسۆنی رێكخراوه ناحكومییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان یاداشتێكی ناره‌زایی به ئێران ده دات
ئه‌مرِۆ وه‌ك ناره‌زایی ده‌ربرِین شاندێكی فیدراسۆنی رێكخراوه ناحكومییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له گه‌ل كونسوڵی پله یه‌كی كۆماری ئیسلامی ئێران له هه‌رێمی كوردستان كۆبونه‌وه.
عه‌دنان ئه‌نوه‌ر سه‌رۆكی فیدراسۆنی ناوبراو له لێدوانێكی رۆژنامه‌نووسیدا رایگه‌یاند\" فیدراسۆن یاداشتێكی ناره‌زایی ئاراسته‌ی به‌رپرسانی ئێران له هه‌رێمی كوردستان كرا به مه‌به‌ستی راگرتنی تۆپباران كردنی ناوچه سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له لایه‌ن سوپای ئێرانه‌وه\"".
روونیشیكرده‌وه\"" له یاداشته‌كه‌دا كه داوامان كردووه بگه‌یه‌نرێته به‌رپرسانی باڵای ئێران له سه‌رووی هه‌مووانه‌وه ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد بۆ راگرتنی تۆپباران كردنی ناوچه سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له ئێرانه‌وه\"".
وتیشی\"" به‌رپرسانی باڵای ئێرانی له كونسوڵگه‌ریی ئێران له هه‌ولێر به‌ڵێنی ئه‌وه‌یان پێداین كه یاداشته‌كه ده‌گه‌یه‌ندرێته سه‌رۆك كۆماری ئێران\""."
