ڕوونکردنه‌وه‌یه‌ک له وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستییه‌وه
به‌رنامه‌ی تواناسازی له رێگای دوو میکانیزمی هاوته‌ریبه‌وه جیبه‌جێ کراوه:
میکانیزمی یه‌که‌م تایبه‌ت بووه به وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی و سیسته‌می پێشکه‌شکردن و پاڵاوتنیش به پێی پێوه‌ره‌کانی وه‌زاره‌تی خویندنی باڵا بووه.
میکانیزمی دووه‌م تایبه‌ت بووه به وه‌به‌رهێنان له دام و ده‌زگاکانی تری حکومه‌ت که له ڕێگای وه‌زاره‌تی پلاندانانه‌وه ڕێکخراوه، شایه‌نی باسه وه‌زاره‌تی پلاندانان ته‌نها رۆلی تهنسییقی هه‌بووه له به‌ڕێوه بردنی پشکی وه‌زاره‌ته‌کان، هه‌ر یه‌ک له وه‌زاره‌ته‌کان و داموده‌زگاکانی تری حکومه‌ت خۆیان به‌رپرسیار بوون له پاڵاوتنی کاندیده‌کانیان و له به رۆشنایی ڕێنمایی و مه‌رجه بنه‌ڕه‌تییه‌کانی لیژنه‌ی باڵای به‌رنامه‌ی تواناسازیدا پرۆسه‌که‌یان به ئه‌نجام گه‌یاندووه.
جێگای ئاماژه پێکردنه که ده‌زگاکانی ئاسایشی هه‌رێمی کوردستان به پێی یاسای ژماره ٢٦ ی ساڵی ٢٠٠٤ به‌شێکی دانه‌براون له پێکهاته‌کانی حکومه‌ت و ده‌زگای حکومرانی وڵات، پاشان به پێی هه‌ردوو یاسای ژماره (٤ ی ٢٠١١) و یاسای ژماره (٥ ی ٢٠١١) پێکهاته و کار‌و باری ئه‌م ده‌زگایانه رێک خراوه.
ئه‌رکی سه‌رشانی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانه که وه‌به‌رهێنان له توانا مرۆییه‌کانی ئه‌م ده‌زگایانه‌دا بکات له پێناو پاراستنی ئاسایش و ئارامی هه‌رێمه‌که‌مان و په‌ره‌پێدانی لایه‌نی پرۆفێشناڵانه و ئه‌کادیمیانه‌ی کادره‌کانمان. بۆیه کارێکی یاساییه که ئه‌و ده‌زگایانه‌ش له به‌رنامه‌ی تواناسازیدا پشکیان هه‌بێت.
کاندیده‌کانی ئه‌و ده‌زگایانه رۆڵه‌ی دڵسۆزی ئه‌م ووڵاته‌ن، پێویسته هامان مافی فه‌رمانبه‌رانی دام‌و ده‌زگاکانی تری حکومه‌تیان هه‌بێت، چونکه ئه‌و کادرانه له دوای گه‌ڕانه‌وه‌یان ئه‌رکی نێشتیمانی گرنگ ڕاده‌په‌ڕێنن.
ده‌کرا گۆڤاری لڤین گه‌ر تێبینی و ڕه‌خنه‌یه‌کیان هه‌بێت له چوارچێوه‌ی پرانسیپه گشتییه‌کان و ئیتیکی ڕۆژنامه‌وانیدا هه‌ندیک نمونه‌یان به‌بێ ناوهێنانی هیچ کهسێێک بڵاو بکردایه‌ته‌وه ئه‌و کات ڕه‌خنه‌کانیان کاریگه‌ری بنیاتنه‌رانه‌ی ده‌بوو. به‌ڵام هه‌وڵدان بۆ شکاندنی هه‌مو سه‌ره‌تاکانی عورفی ڕۆژنامه‌وانی بۆ گه‌یشتن به به‌ڵگه‌نامه‌ی تایبه‌ت به وه‌زاره‌ت و بڵاوکردنه‌وه‌ی ناوی کاندیده‌کان له بنه‌ما سه‌ره‌تاییه‌کانی ڕۆژنامه‌وانی دروستکه‌ر تێده‌په‌ڕێت و ئه‌م ده‌رئه‌نجامانه نێگه‌تیڤانه‌ی لێ ده‌که‌وێته‌وه:
1. ناوزراندنی کاندیده‌کان که هیچ تاوانێکیان نییه و که‌وتونه‌ته به‌ر هێرشی ناڕه‌وا.
2. ئه‌و کاندیدانه خۆیان و خێزانه‌کانیان ڕووبه‌ڕووی مه‌ترسی شه‌خسی ده‌بنه‌وه.
ئۆباڵی ئه‌م مه‌ترسیانه‌ش ده‌که‌وێته ئه‌ستۆی ئه‌و که‌سانه‌ی که به‌بێ هه‌ستکردن به به‌رپرسیارێتی ئه‌و ناوانه بڵاو ده‌که‌نه‌وه، تاکه سوودمه‌ندیش له‌م جۆره بڵاوکراوانه ته‌نها نه‌یاره‌کانی دۆزی کورد و دوژمنانی هه‌رێمی کوردوستانه.
