بۆ یه‌كه‌مجار له هه‌رێمی كوردستان رۆژی جیهانی دانیشتووان كرایه‌وه
وه‌زاره‌تى پلان دانانى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به‌هاوكارى سندوقى نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان بۆكاروبارى دانیشتوان، له‌هه‌رێمی كوردستان له‌هۆڵی كۆبونه‌وه‌كانی سه‌عد عه‌بدولاَ ساڵیادی رِۆژی جیهانی دانیشتوانی كرده‌وه.
ئه‌مرِۆ له هۆڵی سه‌عد عه‌بدوڵا له‌رێوره‌سمێكدا به ئاماده‌بوونی عه‌لی سندی وه‌زیری پلان دانان و تاهیر هه‌ورامی وه‌زیری ته‌ندروستی و ژماره‌یه‌ك له وه‌زیرانی دیكه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم و به‌رپرسانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان ساڵیای رِۆژی جیهانی دانیشتووان كرایه‌وه.
له ده‌ستپێكدا وه‌زیری پلان دانان: ئه‌م ساڵیاده ئامانج لێی به‌خشینى زانیارى و به‌رزكردنه‌وه‌ى هۆشیارى له‌سه‌ربابه‌ته‌كانى په‌یوه‌ست به‌دانیشتوان په‌روه‌رده‌و یه‌كسانى جینده‌رى و ژینگه‌و كۆج، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌گرنگى ئىه‌و رۆژدا و به پێویستاى زانى سالاَنه ئه‌و یاده بكرێته‌وه.
پاشان سیروان محه‌مه‌د محێدین به‌رِێوه‌به‌ری گشتی ده‌سته‌ی ئاماری هه‌رێم رایگه‌یاند\" ئه‌مرِۆ هه‌رێمی كوردستان شان به‌شانی ولاَتانی جیهان یادی دانیشتوانی جیهان ده‌كاته‌وه، گرنگترین شت له‌م رِۆژه جیهانیه ئه‌وه‌یه كه سه‌رژمێری ئه‌نجام بدرێت، چونكه به‌بێ ئه‌نجامدانی سه‌رژمێری ئێمه ناتوانین پلانی گه‌شه‌كردنی دانیشتوان كه له‌زیادبووندایه ناتوانین دابنێین.
جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه له‌ساڵی 1987نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان برِیاریدا 11/7ی هه‌موو ساڵێك بكرێته رِۆژی جیهانی دانیشتووان."
