پێدانی 20 ملیۆن وه‌ك پێشینه‌ی خانووبه‌ره‌و 5ملیۆن بۆ ئه‌وانه‌ی هاوسه‌رگیری ده‌كه‌ن ده‌ستی پێ كرد
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رێنماییه‌كانی پێدانی پێشینه‌ی خانووبه‌ره‌و هاوسه‌رگیری ئاراسته‌ی فه‌رمانگه‌كانی كرد‌و پێدانی پێشینه‌كه‌ش ده‌ستی پێكرد.
ئه‌مرِۆ ره‌شید تاهیر بریكاری وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی دا له شاری هه‌ولێر رایگه‌یاند: دوای په‌سندكردنی بوودجه‌ی ساڵی2011 له لایه‌ن په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه‌و برِیاردان له سه‌ر زیادكردنی پێشینه‌ی خانووبه‌ره له برِی15ملیۆن دینار بۆ برِی20ملیۆن دینار‌و پێشینه‌ی هاوسه‌رگیری له برِی ملیۆنێك دینار بۆ برِی 5ملیۆن دینار ده‌ستی پێ كرد.
ئه‌و رێنماییانانه‌مان ئاراسته‌ی فه‌رمانگه‌كانی حكومه‌ت كردووه بۆ جێ به‌جێ كردن، هه‌موو هاووڵاتیه‌كیش بۆی هه‌یه برِی 20ملیۆن دینار وه‌ك پێشینه‌ی خانووبه‌ره وه‌ربگرێت، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش رێمایی پێویستمان ده‌ركردووه.
له باره‌ی پێشینه‌ی هاوسه‌رگیریه‌وه‌ش، رایگه‌یاند: برِه‌كه له یه‌ك ملیۆن دینار بۆ برِی 5ملیۆن دینار زیادی كردووه، كه هه‌موو فه‌رمانبه‌رێكی حكومه‌ت و كارمه‌ندانی هێزه‌كانی ناوه‌خۆ پۆلیس و ئاسایش ده‌گرێته‌وه، برِی 5ملیۆن دینار وه‌ك به‌خشیش به كورِو كچی شه‌هیدان و ئه‌نفال كراوان ده‌درێت بێ ئه‌وه‌ی بۆ حكومه‌ت بیگه‌رِێنێته‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هاتوو هه‌ر دوو كورِو كچ یاخود یه‌كێكیان فه‌رمانبه‌ر بوو ئه‌وكات ده‌توانێت برِی 5ملیۆن دیناره‌كه وه‌ك پێشینه‌یه‌ك وه‌ربگرێته‌وه‌و به پێی رێنماییه‌كانی دیكه كه‌به سه‌ر فه‌رمانبه‌رانی دیكه جێ به‌جێ ده‌كرێت بۆ گه‌رِانه‌وه‌ی پاره‌كه ئه‌ویش ده‌گرێته‌وه، واته به‌خشیشه‌كه ناگه‌رێندێته‌وه‌و ئه‌وه‌ی وه‌ك پێشینه وه‌رده‌گرێت لێی وه‌ر ده‌گیرێته‌وه.
ته‌واوی رێنماییه‌كانی وه‌رگرتنی پێشینه‌ی خانووبه‌ره‌و هاوسه‌رگیری له خه‌بات بخوێنه‌وه
