تاقیگه‌یه‌كى كۆمپیوته‌رى هاوچه‌رخ به‌سیسته‌می فێربوونی ئه‌لیكترۆنی (Multiseat) له‌لایه‌ن دوو كۆمپانیاوه پێشكه‌ش به وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ده‌كرێت
له‌ژێر چاودێرى سه‌فین موحسین دزه‌یی وه‌زیرى په‌روه‌رده‌ى حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ، تاقیگه‌یه‌كى كۆمپیوته‌رى به‌سیسته‌می فێربوونی ئه‌لیكترۆنی (Multiseat) له قوتابخانه‌ى شاكارى بنه‌رِه‌تی له هه‌ولێر كرایه‌وه، كه له‌لایه‌ن هه‌ردوو كۆمپانیای (HP)ى جیهانی و (زه‌هه‌به‌ین)ى عێراقی پێشكه‌ش به وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ى هه‌رێم كراوه‌و به‌سیستمێكی هاوچه‌رخ به‌رِێوه‌ده‌چێت و بۆ فێركردن له رێگه‌ى كۆمپیوته‌ره‌وه، به‌كاردێت.
وه‌زیرى په‌روه‌رده دوابه‌دوای مه‌راسیمی كردنه‌وه‌ى تاقیگه‌كه، سوپاسی هه‌ردوو كۆمپانیاكه‌ى كرد‌و راشیگه‌یاند له به‌رنامه‌ى وه‌زاره‌ت دایه سه‌رجه‌م قوتابخانه‌و خوێندنگه‌كان تاقیگه‌ى كۆمپیوته‌رى له‌و جۆره‌ى تێدابێت چونكه كۆمپیوته‌ر ده‌روازه‌ى هاوچه‌رخی پێشكه‌وتنی زانست و زانیارییه له سه‌رده‌می ئه‌مرِۆمانداو له رووانگه‌ى سیستمی نوێی خوێندن زۆر بایه‌خ به فێركردنی كۆمپیوته‌ر ده‌ده‌ین له‌سه‌رجه‌م قۆناغه‌كاندا..
شایانی باسه سیستمی ئه‌م تاقیگه نوێیه به شێوازی پێشكه‌وتوویی (Multiseat Computing Solution) به‌رِێوه‌ده‌چێت كه یه‌كێكه له سیستمه پێشكه‌وتوو و هاوچه‌رخه‌كانى جیهان بۆ په‌روه‌رده‌و فێركردن..
