كونسوڵی گشتى ئه‌رده‌ن پاڵپشتى ولاَته‌كه‌ى بۆ سه‌رخستنى ئه‌زموونی په‌روه‌رده‌یی له هه‌رێم دووپات ده‌كاته‌وه
شانشینی ئه‌رده‌ن ئاماده‌یی خۆی بۆ سه‌رخستنى ره‌وشی په‌روه‌رده‌و فێركردن له هه‌رێمی كوردستان دووپات ده‌كاته‌وه.
سه‌فین موحسین دزه‌یی وه‌زیرى په‌روه‌رده، پێشوازی له فایز خووری كونسوڵی گشتى شانشینی ئه‌رده‌نی هاشمی له هه‌رێمی كوردستان كرد.
كونسوڵی گشتى ئه‌رده‌ن به‌بایه‌خه‌وه ئاماژه‌ى بۆ په‌یوه‌ندی مێژوویی و له‌مێژینه‌ى نێوان سه‌ركردایه‌تی كورد‌و ئه‌رده‌ن كرد‌و ئاماژه‌ى بۆ په‌رۆشی شا عه‌بدوللاَی دووه‌م كرد، له به‌ستنی په‌یوه‌ندی به‌هێزو تۆكمه له هه‌موو رووێكه‌وه له‌گه‌ڵ حكومه‌تى هه‌رێمی كوردستانی عێراق.
فایز خووری ئه‌وه‌شی روونكرده‌وه كه شا عه‌بدوللاَ رای سپاردووه ئه‌وپه‌رِى هاریكارى پێویست له‌لایه‌ن ولاَتی ئه‌رده‌نه‌وه پێشكه‌ش به هه‌رێمی كوردستان بكرێت و، هیواشی خواست رۆژ له دوای رۆژ ئاستی ئاڵوگۆرِی كلتووری و په‌روه‌رده‌یی و رۆشنبیریی و ئابوورى و بازرگانى له‌نێوان هه‌ردوولا له‌گه‌شه‌سه‌ندن دابێت و له به‌رنامه‌دایه به‌م نزیكانه به‌یه‌كگه‌یشتنێكی هه‌مه‌لایه‌نه‌ى ئابوورى كوردستان و ئه‌ردن له شارى هه‌ولێر به‌رِێوه‌بچێت..
هه‌روه‌ها كونسوڵی ئه‌رده‌ن له هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌یی ولاَته‌كه‌ى دووپاتكرده‌وه بۆ یارمه‌تیدانى كه‌رتی په‌روه‌رده‌یی له هه‌رێمی كوردستان له بوارى پلانی په‌روه‌رده‌یی و راهێنانی په‌روه‌رده‌كاران و گه‌شه‌پێدانی توانا مرۆییه‌كان و بواره‌كانى خوێندنی پیشه‌یی..
له‌به‌رامبه‌ریشدا سه‌فین دزه‌یی سوپاسی ئه‌م ده‌ستپێشخه‌رییه‌ی كونسوڵی ئه‌رده‌نی كرد‌و هیواى خواست كه وه‌رچه‌رخانێك بێت له ئاسۆى گه‌شه‌سه‌ندنی په‌یوه‌ندی له‌نێوان هه‌ردوولادا.
له ته‌وه‌رێكی تر‌ى دیداره‌كه‌دا وه‌زیرى په‌روه‌رده پووخته‌یه‌كی ده‌رباره‌ى قۆناغه‌كانى گه‌شه‌سه‌ندنی په‌روه‌رده‌و سیستمی خوێندن له هه‌رێمی كوردستان و گۆرِانكارییه ریشه‌ییه‌كانى بوارى په‌روه‌رده بۆ فایز خووری روونكرده‌وه.
