بەئامادەبوونی مەسروور بارزانی یەكەمەكانی سەر ئاستی زانكۆ و سەرئاستی بەشەكانی زانكۆ خەڵات كران

بەئامادەبوونی مەسروور بارزانی یەكەمەكانی سەر ئاستی زانكۆ و سەرئاستی بەشەكانی زانكۆ خەڵات كران

بەئامادەبوونی مەسروور بارزانی،ئةمرو لەهۆڵی ڕزگاری كۆلێژی ئەندازیاری لەپایتەخت یەكەمەكانی سەر ئاستی زانكۆ و یەكەم و دووەم وسێیەمی سەرئاستی بەشەكانی زانكۆ خەڵاتی سەركەوتنیان پێ بەخشرا.

لە ڕێوڕەسمێكدا كە سەرۆكی زانكۆی سەڵاحەددین و ئەنجوومەنی زانكۆ و ژمارەیەك لەبەرپرسان و قوتابیان ئامادەی بوون، د.ئەحمەد دزەیی سەرۆكی زانكۆی سەلاحەددین خۆشحاڵیی خۆی بەئامادەبوونی مەسروور بارزانی نیشاندا و دووپاتیكردەوە شانازییە بۆ زانكۆ ئەمڕۆ پۆلێكی دەرچووانی یەكەم خەڵات دەكات و نیشانیدا ئەوان جێگەی شانازین و ئاوەدانكەرەوە و بونیاتنەرەوەی وڵاتن لەئایندەدا.

پاشان مەسروور بارزانی وێڕای پیرۆزبایی بۆ قوتابیانی دەرچوو ئاماژەی بەوەدا ئەو خۆی لە زانكۆ و قۆناغی زانكۆ بەدوور نازانێت، كەقۆناغێكی زۆر سەختە و هەندێكجار خۆش و ناخۆشە و تاموچێژێكی تایبەتی هەیە و تیایدا مرۆڤ دەتوانێ پێگە و كەسایەتیی خۆی بەهێز بكات، سەركەوتنیشیان بەم پلە بەرزانە نیشانەی ئەوەیە كەهەستی بەرپرسیارێتی لای ئەوان چەندە بەرزە.

مەسروور بارزانی ئاماژەی بەوەدا ئەو قۆناغەی كە هاتۆتەدەست و ئەو دەرفەتەی بۆ قوتابیانی ئێستا دروست بووە لەوانەیە سەردەمێك و ڕۆژانێك بۆ زۆر كەس تەنها وەكو خەونێك بووبێت وەكو ئارەزوێك كەقەت نەهاتۆتەدی و ئەو خوشك و برایانەی كەنەیانتوانی ئازادیی كوردستان ببینن و ئەو گەنجانەی بردرانە ژێر پەتی سێدارە و لەبەرەكانی شەڕ خۆیان كردە قوریانی بۆ ئەوەی ئەم ڕۆژە دروست بێت پێویستە ئێمە هەمیشە یادیان بكەین و ئەوان لەیادمان بن، چونكە ئەگەر ئەوان نەبوان ئێمە ئەمڕۆمان بۆ نەدەهاتەدی، هەروەها داوای لێكردم باخۆشەویستییان بۆ وڵات لەسەرووی هەموو خۆشەویستیی دیكە بێت، بابەرژەوەندیی گەل وڵاتەكەمان لەسەرووی هەموو بەرژەوەندیی دیكە بێت ئێمە هەر بیروبۆچوونێكی سیاسیمان هەبێت جێگەی ڕێز وپێزانینە، بەڵام هەمووی لەپێناوی ئەوە بێت كوردستانمان بەرە و پێشەوە هەنگاو بنێت. دواتر بەڕێز مەسروور بارزانی خەڵاتی بەسەر قوتابییە سەركەوتووەكان دابەشكرد وبەچەند چالاكی وتارێك ڕێوڕەسمەكە كۆتایی پێهات.
.



Top