ده‌قی وتاری به‌ڕێز سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌میانه‌ی كردنه‌وه‌ی كونسڵخانه‌ی ئه‌مریكا له‌هه‌ولێر
ئاماده‌بوانی به‌رێز زۆر زۆر خۆم به به‌خته‌وه‌ر ئه‌زانم كه ئه‌مڕۆ به‌شداری ئه‌كه‌م له‌و بۆنه پڕبه‌هایه ،رێگه‌م بده‌ن به‌ناوی گه‌لی كوردستان پیرۆزبایه‌كی گه‌رم ئاراسته‌ی گه‌لی ئه‌مه‌ریكا بكه‌م به‌بۆنه‌ی تێپه‌ربوونی 235 بۆ سه‌ربه‌خۆیی ئه‌م وڵاته گه‌وه‌ره‌یه ،ئه‌مرۆ رۆژێكی گرنگه له په‌یوه‌ندی نێوان گه‌لی كورددستان و وڵاتی ئه‌مریكا ، ئه‌مرۆ نوێكردنه‌وه‌یه بۆ په‌یوه‌ندیه‌كی چه‌ندین ساڵه كه هه‌ردوولا خوێنمان دا پێكه‌وه له پێناو رۆژێكی وا كه ئه‌م ئازادایهی عێراقی به‌دواوه هات و ئه‌مرۆش ده‌بینین له پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی قونسولخانه‌ی گشتی ئه‌مریكا ده‌كرێته‌وه،
ئێمه وه‌كو گه‌لی كوردستان پشتوانی ئێوه له‌بیر ناكه‌ین ، هه‌رله‌ساڵی 1991ه‌وه كه ناوچه‌ی دژه فرینتان دابین كرد بۆ ئێمه‌و ئێمه‌ش له‌و ده‌رفه‌ته سوودمان وه‌رگرت خه‌ریكی دامه‌زراندنی وڵاتی خۆمان و دامووده‌زگاكانی هه‌رێمی كوردستان بووین ، ئه‌گه‌ر پشتوانی ئێوهنهبوایه ئه‌و ده‌رفه‌ته بۆ ئێمه نه‌ده‌ره‌خسا ، سوپاسی ئێوه‌و هاوپه‌یمانانی ئێوه ده‌كه‌ین بۆ ره‌خساندنی ئه‌و ده‌رفه‌ته ،
وه‌هه‌روه‌ها ئێمه پێكه‌وه كارمان كرد تاكو گه‌یشتینه ساڵی 2003 و رژێمی دیكتاتۆری له عێراق رووخا به‌هاوكاری ئێوه ده‌رفه‌تێكی زێرین بۆ گه‌لی عێراق هاته‌كایه‌وه بۆئه‌وه‌ی وڵاتێكی دیموكراتی سه‌رله‌نوێ بونیات بنێین، ئێمه ده‌زانین چه‌ندین خاڵی هاوبه‌ش هه‌ن له‌نێوان گه‌لی كوردستان و ئێوه له‌وانه بروا بوون به دیموكراتیه‌ت و یه‌كتر قبوڵكردن و ئازادی تاك و ئازادی كۆمه‌ڵ، ئێمه دهڵنیاتان ده‌كه‌ینه‌وه‌كه ئێمه سوورین و به‌رده‌وام ده‌بین له‌سه‌ر پرۆسه‌ی دیموكراسی له هه‌رێمی كوردستان و به‌دامه‌زراوه‌كردنی دامووده‌زگاكانی هه‌رێمی كوردستان ،
ئه‌و ئازادیه‌ی به‌خوێنی هه‌زاره‌ها رۆڵی ئێمه هاتۆته‌دی به‌هیچ شتێكی تری ناگۆرینهوه، له‌هه‌مان كات ده‌زانین نابێت ئێمه لێره دانیشین و چاوه‌رێ ئه‌وه‌بین ئه‌مریكا و ئه‌وروپا یارمه‌تیمان بده‌ن ، به‌ڵكو ده‌بێ خۆمان هه‌بین بۆئه‌وه‌ی ئه‌وان بێن یارمه‌تیمان بده‌ن، بۆئه‌وه‌ی ئێمه رێگا بۆ ئێوه خۆشبكه‌ین یارمه‌تی ئێمه بده‌ن ئه‌زانین پێویسته پابه‌ندی بنه‌ماكانی دیموكراسی و ئازادی و یه‌كتر قبوڵكردن بین ، دڵنیاتان ده‌كه‌ینه‌وه ئه‌وانه بنه‌مایی ئه‌ساسین و پابه‌ندین پێ،
من ناڵێم ئێمه بێ كهموكورین به‌ڵام شانازی به‌و ده‌ستكه‌وتانه ده‌كه‌ین كه له هه‌رێمی كوردستان به‌ده‌ستهاتووه، ئێمه به‌رده‌وام ده‌بین له رۆڵی ئیجابی خۆمان سه‌باره‌ت به عێراق و هه‌رێمی كوردستان به‌هه‌موو هێزوتوانایهك هه‌وڵده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری ههمووگرفتهكان بكات له‌گه‌ڵ عێراق ، هیچ كاتێك ئێمه نابینه به‌شێك له كێشه ، به‌ڵكو هه‌رله‌سه‌ره‌تاوه ئێمه به‌شێك بووین له‌چاره‌سه‌ر و هه‌رواش ده‌مێنینه‌وه، وه‌ئێمه خۆشحاڵین كه ئێستا سه‌رده‌می ئازادی میلله‌تانه ، دوێنێ باشوری سودان سه‌ربه‌خۆیی خۆی وه‌رگرت و پیرۆزبێت لێیان ، ئه‌مه راستیه‌ك ده‌رده‌خات كه هیچ شتێك ناتوانێت له‌پێش ئیراده‌ی میلله‌ت بوه‌ستی .
ئێمه هه‌مو هه‌نگاوه‌كانمان به دیراسه‌ت ده‌هاوێژین ، به‌ڵام ههربهرو پێشه‌وه ده‌چین و قه‌د بیر له‌وه ناكه‌ینه‌وه كه یه‌ك هه‌نگاو بۆ دواوه بگه‌رینه‌وه، من ده‌مه‌وێ زۆر سوپاسی جه‌نابی باڵیۆز جیفری و قونسول ئه‌لێكس بكه‌م بۆ ئه‌و هاوكاری به‌یه‌كه‌وه لێره كردوومانه به‌ته‌ئكید ئه‌و دۆستایه‌تیه به‌رده‌وام ده‌بێت ،
له‌كۆتاییدا پێ‌زانین و سوپاسی میلله‌تی كورد بۆ گه‌لی ئه‌مریكا راده‌گه‌یه‌نم بۆ ئه‌و قوربانیه‌ی داوتانه له‌پێناو ئازادی عێراق و گه‌لی كوردستان .
زۆر زۆر سوپاس
