راگه‌یه‌ندراوێک له لێژنه‌ی به‌دواداچوونی چاکسازیی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانه‌وه
پرۆژه‌ی چاکسازیی سه‌رۆکی هه‌رێم ناکات
ماوه‌یه‌که هه‌ندێ له‌و که‌سانه‌ی که به‌رژه‌وه‌ندیه نایاسایی و ته‌سکه‌کانیان له ئه‌نجامی پرۆژه‌ی چاکسازی سه‌رۆکی هه‌رێم که‌وتۆته مه‌ترسیه‌وه و مولك وماڵی گشتیان لێسه‌ندراوه‌ته‌وه و سنوورێک بۆ زێده‌ڕۆییه‌کانیان دانراوه، که‌وتوونه‌ته تانه‌دان و پلارتێگرتن له لێژنه‌ی به‌دواداچوونی چاکسازیی سه‌ر به سه‌رۆکی هه‌رێم. لێره‌دا به هاوڵاتیانی خۆشه‌ویستی هه‌رێم راده‌گه‌یه‌نین، که هه‌وڵه‌کانی ئه‌م جۆره که‌سانه کار له ره‌وتی به‌ره‌وپێشبردنی پرۆژه‌ی چاکسازیی سه‌رۆکی هه‌رێم ناکات و ئه‌م پرۆژه‌یه تا دوا ئامانجه‌کانی ده‌پێکێت، له چوارچێوه‌یه‌کی یاسایی به‌رده‌وام ده‌بێت.
هاوڵاتیانی نیشتمانپه‌روه‌ری هه‌رێم که گه‌وره‌ترین پالپشتی ئه‌م پرۆژه‌یه بوونه، ئاگادارن که له‌م ماوه که‌مه‌دا کاری زۆر کراوه و هه‌ر به پاڵپشتی ئه‌وانیش له ریشه‌کێشکردنی گه‌نده‌ڵی و چاکسازیه ئیداریه‌کان به‌رده‌وام ده‌بین.
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی داخه هه‌ندێ له داموده‌زگاکانی راگه‌یاندن ، خواسته و نه‌خواسته که‌وتوونه‌ته داوی گه‌نده‌ڵان و به‌رگرییان لێده‌که‌ن و هه‌وڵ ده‌ده‌ن له کاریگه‌ریی پرۆژه‌ی چاکسازیی سه‌رۆکی هه‌رێم که‌م بکه‌نه‌وه. لێره‌دا به هه‌موو لایه‌ک راده‌گه‌یه‌نین، که به‌رژه‌وه‌ندیی نیشتمانی وا ده‌خوازێت هه‌موومان پاڵپشتی هه‌ر هه‌وڵێکی چاکسازی بین و با کاردانه‌وه‌کانمان له هه‌مبه‌ر به‌رنامه‌ی چاکسازیی سه‌رۆکی هه‌رێمیش دوور بێت له هه‌ر مه‌به‌ستێکی سیاسی و که‌سی. ئه‌م به‌رنامه‌یه بۆ خزمه‌تی گه‌ل و وڵاته و له سه‌ر فه‌رمانی جه‌نابی سه‌رۆکی هه‌رێم که‌س ناپارێزرێت و لێپێچینه‌وه له چوارچێوه‌یه‌کی یاساییدا له سه‌ر هه‌موو که‌یسێکی جێگه‌ی گومان ده‌کرێت و که‌س له سه‌رووی یاسا نابێت.
لێژنه‌ی به‌دواداچوونی پرۆژه‌ی چاکسازیی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان
7/7/2011
