وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی ئه‌نجامی خولی یه‌كه‌می تاقیكردنه‌وه گشتیه‌كانی بۆ قۆناغی12ی بنهرِهتی راگه‌یاند
ئهمرِۆ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامی خولی یه‌كه‌می تاقی كردنه‌وه گشتیه‌كان بۆ پۆڵی 12بنهرِهتی له سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند.
راگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌كه له رێگه‌ی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسی سه‌فین دزه‌یی وه‌زیری په‌روه‌رده‌و باپیر به‌كر بهرِێوهبهری گشتی ئه‌زموونه‌كانه‌وه بوو، سه‌ره‌تا دزه‌یی رایگه‌یاند\" تاقی كردنه‌وه‌كان به سه‌ركه‌وتوویی بهرِێوهچووه و 81هه‌زارو 256قوتابی له سه‌رجه‌م هه‌رێمی كوردستان به‌شدارییان تێیدا كردووه \"".
باپیر به‌كر بهرِێوهبهری گشتی ئهموونهكان رای گه‌یاند\"" له به‌شی زانستی دا 33هه‌زارو 299قوتابی به‌شداربوونه‌و له‌و ژماره‌یه‌دا 32هه‌زار و 914قوتابی ئه‌زموون دار بوون، كه تێیدا 5995قوتابی ده‌رچوونه كه رێژه‌ی ده‌رچووان 18%بووه‌و رێژه‌ی ده‌رچووانی ئه‌زموونداران 18،21% بووه، واته رێژه‌ی ده‌رچووانی ئه‌زموونداران له هه‌موو بابهتهكان 35،82%بووه\"".
روونیشیكرده‌وه\"" له به‌شی وێژه‌یی 45هه‌زار و 398قوتابی به‌شداربوونه‌و 44هه‌زار و 912ژماره‌ی قوتابیانی ئه‌زموونداره و 8هه‌زار و 489قوتابی ده‌رچوونه، كه رێژه‌ی ده‌رچووانی به‌شداربوو 18،75و رێژه‌ی ده‌رچووانی ئه‌زمووندار 18،9%ـه و رێژه‌ی ده‌رچووانی ئه‌زموونداران له هه‌موو بابهتهكان بریتیه له 25،51%\"".
له به‌شی پیشه‌ییدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه 2هه‌زارو 559قوتابی ژماره‌ی به‌شداربووان بووه‌و 2هه‌زارو 547قوتابی ژماره‌ی ئه‌زموونداران بووه، تێیدا 791قوتابی ده‌رچوونه ده‌كاته رێژه‌ی 30،91% و رێژه‌ی ده‌رچووانی ئه‌زموونداران 31،06%ـه و كۆی گشتی رێژه‌ی ده‌رچووانی ئه‌زموونداران 33،21%بووه\""."
