ئەمڕۆ دوا رۆژى دابه‌شكردنى فۆرمى دامه‌زراندنه له پارێزگاى هه‌ولێر
لیژنه‌ی بالاَی دامه‌زراندن له‌شاری هه‌ولێر له‌كۆنگره‌یه‌كی رِۆژنامه‌نووسیدا له هۆڵی كتێبخانه‌ی زه‌یتون كۆبونه‌وه‌یه‌كی فراوانی له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م قایمقام و به‌رِێوه‌به‌ره‌كانی سنووری پارێزگاری هه‌ولێر سازكرد به‌مه‌به‌ستی رِوونكردنه‌وه‌ی زیاتر تایبه‌ت به دابه‌شكردنی فۆرِمی دامه‌زراندن.
تاهیر عه‌بدوڵلاَ سه‌رۆكى لێژنه‌ى بالاَى دامه‌زراندن له‌پارێزگاى هه‌ولێر تیشكى خسته‌ر چۆنیه‌تى پركردنه‌وه‌ى فۆرمى دامه‌زراندن و چۆنیه‌تى پركردنه‌وه و پاشان گه‌رانه‌وه‌یان بۆ فه‌رمانگه‌كان.
روونیشیكرده‌وه\" پرۆسه‌كه به شێوه‌یه‌كی شه‌فاف به‌رِێوه‌چووه، وه‌ك ئه‌وه‌ی رێنماییه‌كان هاتوو ناوى ئه‌و كه‌سانه ده‌رده‌چێت كه مه‌رجه‌كان ده‌یان گرێته‌وه ، ئه‌ویش ده‌رچووى سالاَنى پێشوو و دانیشتوى پارێِزگاى هه‌ولێر و خانه‌واده‌ى شه‌هید و پێویسته ئه‌و فه‌رمانگه‌كه‌یه\"".
پاشان نه‌وزاد هادی پارێزگاری هه‌ولێر رایگه‌یاند\"" پرِۆسه‌كه زۆر به‌سه‌ركه‌وتووی به‌رِێوه‌چووه، هیوادارین له‌كاتی گه‌رِانه‌وه‌ی فۆرِمه‌كانیش هاوولاَتیان هاوكاری لیژنه بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی كاره به‌سه‌ركه‌وتووی به‌كۆتایی بێت.
قاسم عه‌زیز ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى هه‌ولێر و ئه‌ندامى لێژنه‌ى بالاَى دامه‌زراندن رِایگه‌یاند\"" پێویسته ئه‌واكه‌سانه به راست و دروستى فۆرمه‌كان پربكاته‌وه و ئه‌گه‌ر به‌هه‌له بێت ئه‌وا خۆى زه‌رمه‌ند ده‌بێت ، چونكه هه‌موو ئه‌و فۆرمانه سه‌یر ده‌كرێت و ووردبینى له‌سه‌ر ده‌كرێت."
