وۆركشۆپێك بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر ره‌شنوسى سیاساتى به‌كارخستن له كوردستان به‌رێوه‌چوو
هه‌ولێر _ گوڵان میدیا
ئه‌مرِۆ له پێناو دۆزینه‌وى هه‌لى كار و كه‌م كركردنه‌وه‌ى بێكارى له هه‌رێمى كوردستان ، له هوتێل شیراتۆنى شارى هه‌ولێر به ئاماده‌بوونى وه‌زیرى كاروكاروه‌بارى كۆمه‌لاَیه‌تى و وه‌زیرى رۆشنبیرى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و نوێنه‌رى سه‌ندیكاكانى كرێكارنى كوردستان و ژووره‌كانى بازرگانى و پیشه‌سازى كوردستان و یه‌كێتى وه‌به‌رهێنه‌رانى كوردستان و ژماره‌یه‌ك له ئابوری‌ناسان و وۆرك شۆپى( گفتوگۆكردن له‌سه‌ر ره‌شنوسى سیاساتى به‌كارخستن له كوردستان) به‌رێوه‌چوو و دوو رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت.
ئاسۆس نه‌جیب عه‌بدوڵلاَ وه‌زیرى كاروكاروبارى كۆمه‌لاَیه‌تى سه‌باره‌ت به‌و هه‌نگاوه وتى: ئه‌وه‌ى ئاماده‌مان كردووه ره‌شنوسێكه بۆ سیاسته‌ى به‌كارخستن له هه‌رێمى كوردستان، دواى ئه‌وه‌ى به هاوكارى رێكخراوى كارى نێوده‌وڵه‌تى و ژماره‌یه‌ك له‌وه‌زاره‌ته په‌یوه‌نداره‌كان و مامۆستایانى زانكۆ و سه‌ندیكاى كرێكارانى كوردستان، له ماوه‌ى چوار مانگى كارمان بۆ دارشتنى ئه‌و سیاسه‌ته كردوه، ئه‌مرۆش له‌ىو وۆرگ شۆپه‌دا هه‌وڵى ئه‌وه ده‌داین ره‌شنوسه‌كه ئاماده‌بكه‌ین .
ئاماژه‌یبه‌وه‌شدا\" ره‌شنوسى سیاسه‌تى به‌كارخستن چه‌ند ته‌وه‌رێك له‌خۆى ده‌گرێت وه‌ك كه‌رتى كشت‌وكال و كه‌رتى ئابورى و مه‌شقیى پیشه‌یی ، دواى ته‌واوبوونى ئاراسته‌ى سه‌رۆكایه‌تى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى ده‌كه‌ین ، وه‌ك به‌رچاو روونیه‌ك بۆ سیاسه‌تى به‌كارخستن له هه‌رێمى كوردستان ، جگه له‌وه‌ش ئێمه پێویستمان به هه‌مواركردنه‌وه‌ى و ده‌ركردنى چه‌ند یاسایه‌كى تایبه‌ت به به‌كارخستن و دۆزینه‌وى هه‌لى كار هه‌یه\"".
وتیشی\"" له روپێوكدا كه له سێ ساڵى رابردوو له‌لایه‌ن رێكخراوى كارى جیهانى ئه‌نجامدراوه ، رێژه‌ى بێكارى 15% یه ، به‌لاَم له‌ماوى داهاتوو هه‌وڵده‌ده‌ین روپێوێكى تر ئه‌نجامبده‌ین ، بۆئه‌مه‌ش ئێمه له‌وه‌زاره‌تى كار هه‌وڵه‌كانمان چرِ ده‌كه‌ینه‌وه له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌ه‌ى ئه‌و رێژه‌یه\""."
