وه‌زیرى په‌روه‌رده پێشوازی له شاندێكی زانكۆی ئه‌نكه‌ره‌ى توركی ده‌كات
سه‌فین موحسین دزه‌یی وه‌زیرى په‌روه‌رده، به‌ئاماده‌بوونی ئایدن سه‌لچین كونسوڵی گشتى توركیا له هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له‌شاندێكى زانكۆى ئه‌نكه‌ره‌ى توركیا كرد كه پێكهاتبوو له پرۆفیسۆر دكتۆر هالگون هێلۆران یاریده‌ده‌رى سه‌رۆكی زانكۆ‌و پرۆفیسۆر د. هالۆك ئیشارى رێكخه‌رى كاروبارى په‌یوه‌ندى و هه‌ماهه‌نگی نێوده‌وڵه‌تی و پرۆفیسۆر د. یوسف كه‌شین سه‌رۆكی به‌شی جیۆلۆجیا ...
له‌دیداره‌كه‌دا شاندی زانكۆی ئه‌نكه‌ره پووخته‌یه‌كیان له‌پرۆژه‌ى زانكۆكه‌یان بۆ وه‌زیرى په‌روه‌رده‌ى هه‌رێم روونكرده‌وه كه به‌نیازن له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا به‌هه‌ماهه‌نگی وه‌زاره‌تی خوێندنی بالاَو توێژینه‌وه‌ی زانستی هه‌رێمی كوردستان، لقێكی زانكۆكه‌یان له شارى هه‌ولێر بكه‌نه‌وه.
له‌به‌رامبه‌ریشدا سه‌فین دزه‌یی خۆشحاڵی خۆى ده‌ربرِی و هیواى خواست كردنه‌وه‌ى لقی زانكۆكه له هه‌رێمی كوردستان ببێته خاڵی وه‌رچه‌رخان له په‌یوه‌ندی نێوان هه‌ردوو حكومه‌ت و گه‌لی كوردستان و كۆمارى توركیا.
له ته‌وه‌رێكی تر‌ى دیداره‌كه‌دا وه‌زیرى په‌روه‌رده پووخته‌یه‌كی ده‌رباره‌ى سیستمی خوێندن له هه‌رێمی كوردستان و گۆرِانكارییه ریشه‌ییه‌كانى بوارى په‌روه‌رده بۆ شاندی زانكۆی ئه‌نكه‌ره روونكرده‌وه‌و، شاندی میوان خۆشحاڵی خۆیان له‌مه‌رِ گۆِانكارییه په‌روه‌رده‌ییه‌كانى هه‌رێمی كوردستان ده‌ربرِى و ئاماده‌یی هاوكارى زانكۆكه‌شیان نیشاندا له بوارى په‌ره‌پێدانى توانا مرۆییه‌كانى كه‌رتی په‌روه‌رده‌یی.
