سه‌میر عه‌بدوڵا مسته‌فا: ئامانج له به‌ستنی دووه‌م كۆنفرانسی بازرگانی نێوان كوردستان و به‌ریتانیا بۆ هاندانی كۆمپانیاكانی ئه‌و وڵاته‌یه بۆ ئه‌وه‌ی روو له كوردستان بكه‌ن
له كۆنفرانسه‌كه‌دا شاندی حكومه‌تی هه‌رێم كه له سه‌میر عه‌بدوڵا مسته‌فا وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزارو وه‌زیری بازرگانی و پیشه‌سازیی حكومه‌تی هه‌رێم و نوێنه‌رانی ژووره بازرگانیه‌كانی هه‌رێم پێكهاتبوون، تێیدا گه‌وره كۆمپانیاكانی به‌ریتانیا و په‌رله‌مانتارانی به‌ریتانی ئاماده‌یبوون.
وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار له وته‌یه‌كدا رایگه‌یاند\" ئامانج له به‌ستنی ئه‌م كۆنفرانسه هاندانی پتری كۆمپانیا به‌ریتانیه‌كانه بۆ ئه‌وه‌ی بێنه كوردستان وه‌به‌رهێنان بكه‌ن و ئابووری گه‌شه‌سه‌ندووی كوردستان به چاوی خۆیان ببینن.
له به‌شێكی دیكه‌ی گوته‌كانیدا ئه‌ندازیار سه‌میر عه‌بدوڵا مسته‌فا ئه‌وه‌ی روون كرده‌وه كه كوردستان رووێكی دیكه‌ی عێراقه‌و هه‌رێمێكی جێگیر‌و سه‌قامگیر له بواره‌كاندا به روونی به‌ر چاو ده‌كه‌وێت، ئه‌مه‌ش كاریگه‌ریی ئه‌رِێنی هه‌یه به‌وه‌ی كۆمپانیا‌و بازرگانانی جیهان روو له كوردستان بكه‌ن، چونكه له كوردستان سسته‌مێكی ئابووری و بازارِی ئازاد پێره‌و ده‌كرێت كه كاریگه‌ریی ئه‌رِێنی به سه‌ر بوژاندنه‌وی ژێرخانی ئابووری كوردستان و عێراقیش هه‌یه، نیشاندانی دۆخی ئێسته‌ی كوردستان وه‌ك خۆی رۆڵی گرنگی خۆی هه‌یه به‌وه‌ی بتوانرێ زۆرترین كۆمپانیا‌و وه‌به‌رهێنه‌رانی جیهان روو له كوردستان بكه‌ن به مه‌به‌ستی كاركردن، به تایبه‌تیش كۆمپانیا به‌ریتانیاكان كه له سه‌رجه‌م بواره‌كاندا ئه‌زموونێكی به‌رچاویان هه‌یه‌و ئێمه‌ش به گه‌شه‌سه‌ندنی وڵاته‌كه‌مه‌مان پێویستیمان به هاوكاری و سوود وه‌رگرتن له ئه‌زموونی ئه‌واندا هه‌یه\"".
پاشان هه‌ر یه‌ك له فه‌لاح مسته‌فا به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی پێوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم و به‌یان سامی عه‌بدولره‌حمان نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێم له به‌ریتانیاو وه‌زیری بازرگانی و پیشه‌سازی حكومه‌تی هه‌رێم و ژماره‌یه‌ك له په‌رله‌مانتارانی به‌ریتانی گوته‌یان پێشكه‌ش كرد كه تێیدا جه‌ختیان له سه‌ر گرنگی په‌ره‌پێدانی پێوه‌ندیه ئابووری و بازرگانیه‌كانی نێوان به‌ریتانیاو كوردستان ده‌كرده‌وه.
"
