زیادكردنی مووچه‌ی هێزه‌كانی ناوه‌خۆی عێراق كوردستانیش ده‌گرێته‌وه
شوان محه‌مه‌د ته‌ها ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری له په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند، پرِۆژه یاسایی خزمه‌ت و خانه‌نشینی هێزه‌كانی ناوخۆ له 90 مادده پێكهاتووه‌و زیاده‌ی شه‌ش مانگی رابردوو به كارمه‌ندانی هێزه‌كانی ناوخۆ ده‌درێت.
شوان محه‌مه‌د ته‌ها په‌رله‌مانتاری هاوپه‌یمانی كوردستان ئه‌مرِۆ له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی دا له شاری هه‌ولێر رایگه‌یاند\" یاسای خزمه‌ت و خانه‌نشینی هێزه‌كانی ناوخۆ كه دوێنێ له‌لایه‌ن سه‌رۆك كۆماری عێراقه‌وه په‌سه‌ند كراوه، ئه‌م یاسایه له 90 مادده پێكهاتووه كه سه‌رجه‌میان په‌یوه‌سته به ژیان و گوزه‌ران و خانه‌نشینی هێزه‌كانی ناوخۆ، ده‌رچوونی ئه‌و یاسایه له‌وه سه‌رچاوه‌ی گرت كه هه‌ست به‌وه‌كرا مووچه‌ی هێزه‌كانی به‌رگری عێراق زۆر له هێزه‌كانی ناوخۆ زیاتره له‌كاتێكدا هێزه‌كانی ناوخۆ ئه‌ركیان زیاتره\"".
رِوونشیكرده‌وه\"" زیاد كردنه‌كه له‌سه‌ر ئ مووچه‌ی بنه‌رِه‌تی ده‌بێت له 445هه‌زار دیناره‌وه تاوه‌كو 1ملیۆن 175هه‌زار دیناره، وه‌هه‌ر ده‌رماڵه‌یه‌ك كارمه‌ندانی حكوومه‌تی عێراق بگرێته‌وه هێزه‌كانی ناوخۆش ده‌گرێته‌وه\"".
وتیشی\"" زیادكردنه‌كه له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه هه‌ژمار ده‌كرێت و برِی زیاده‌كه‌ش به شێوه‌ی شه‌ش قیسه به سه‌ر كارمه‌ندانی هێزه‌كانی ناوه‌خۆ دابه‌ش ده‌كرێت."
