وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق له ره‌وشی تۆپباران كردنی ناوچه سنووریه‌كانی كوردستان ده‌كۆڵێته‌وه
جه‌بار یاوه‌ر ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی دا له شاری هه‌ولێر رِایگه‌یاند\" له چه‌ند رۆژی داهاتوودا شاندێكی وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق سه‌ردانی كوردستان ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی له نزیكه‌وه ئاگه‌داری به‌زاندنی سنووری هه‌رێم بن له لایه‌ن ئێرانه‌وه\"".
روونیشیكرده‌وه\"" له چه‌ند رۆژی رابردوودا رِۆژنامه‌ی رِۆژنامه بلاَوكراوه‌ته‌وه كه گوایه 31ده‌زگای رِێكخستن ده‌خرێته سه‌ر وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه كه ئه‌مه وانییه، به‌ڵكو ئه‌مه به‌رنامه‌یه‌كه له‌چوار چێوه‌ی یه‌كخستنی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی كوردستانن ئێستا 4لیوای یه‌كگرتوو له‌هه‌رێم پێكهاتووه له‌م مانگه‌ش 4لیوای تر پێكدێت تاوه‌كو كۆتایی ئه‌م ساڵ 4 لیوای تری یه‌كگرتووی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه پێكدێت\"".
ئاماژه‌یبه‌وه‌شدا\"" وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم هه‌ر كه‌سێكی داواكراو له لایه‌ن دادگه‌كانی لا بێت به برِیارێكی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان راده‌ستی دادگای ده‌كه‌ین، ئَێمه هیچ داواكراوێكمان حه‌شارنه‌داوه\"".
وتیشی\"" له‌م مانگه‌دا پێكهێنانی چوار لیوای سه‌ربازی نوێ له كوردستان ده‌ست پێ ده‌كه‌ین و تا كۆتایی ئه‌مساڵ كاره‌كانی ته‌واو ده‌بێت\""."
