سه‌رۆكى په‌رله‌مان: وڵاتانى عه‌ره‌بی به ههستیاریهكى زۆره‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌ن
ئهمرِۆ سێ شه‌ممه، \"دكتۆر كه‌مال كه‌ركوكى\"" رِایگهیاند: سه‌ره‌تاى په‌یوه‌ندیه‌كانمان گرنگیمان به وڵاتانى ئه‌وروپى ده‌دات بۆیه له‌ئێستادا كهموكرتیمان هه‌یه له په‌یوه‌ندیه‌كانمان له‌گه‌ڵ وڵاتانى عه‌ره‌بی و دراوسێدا بهلاَم ئه‌و كه‌موكورتیه ته‌نها په‌یوه‌ندى بهههرێمى كوردستانه‌وه نییه چونكه وڵاتانى عه‌ره‌بی بهههستیاریهكى له رِاده به‌ده‌ر مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستاندا ده‌كه‌ن.
كه‌ركوكى وتیشی: جێبه‌جێ كردنى ماده‌ى 140 زۆر له‌واده‌ى خۆى دواكهوتوهء، ماده‌ى 140 ماده‌یه‌كى ده‌ستوریه و زۆرینه‌ى رِههاى هاوڵاتیانى عێراق ده‌نگیان پێداوه بۆیه ناكرێت له‌ناوچه‌یه‌ك جێبه‌جێ بكرێت و له‌ناوچه دابرِاوهكان جێبه‌جێ نه‌كرێت.
ده‌رباره‌ى ئه‌داى كابینه‌ى شه‌شى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان سه‌رۆكى په‌رله‌مان رِایگهیاند: حكومه‌تى ئێستا درێژه‌پێده‌رى كابینه‌ى پێنجه‌مى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستانه و توانیویه‌تى كارێكى زۆر بكات.
كه‌مال كه‌ركوكى وتیشی: دواى هه‌ڵبژاردنه‌كانى ساڵى 1992 ئاسته‌نگى زۆر هاته به‌رده‌ممان به‌هۆى بونى شهرِى ناوخۆ و ههرِهشهكانى حكومه‌تى ئه‌وكاته‌ى عێراق بۆیه نه‌مانده‌توانى په‌ره به ئه‌زمونى هه‌رێمى كوردستان بده‌ین، به‌ڵام ئێستا له‌هه‌رێمى كوردستاندا توانیومانه ببیته نمونه‌یه‌كى دیمو‌كراتى عێراق و ناوچه‌كه كه عێراق ده‌توانێت سود له ئه‌زمونى هه‌رێمى كوردستان بكات.
سه‌رچاوه/ شه‌رقولئه‌وسه‌ت"
