كۆبوونه‌وه‌ى نێوان (هه‌رێمى كوردستان و عێراق و توركیا) سه‌باره‌ت به سنوور و ده‌روازه‌ى بازرگانى ئه‌نجام ده‌درێت
- دروست كردنى ده‌روازه‌ى سنوورى دووه‌م كه ده‌روازه‌یه‌كى یارمه‌تیده‌ر بێ بۆ زیاتر ئاڵوگۆِرى بازرگانى و ئابوورى له ناوچه‌ى شیناو.
- كردنه‌وه‌ى ده‌روازه‌ى سێیه‌میش كه ئه‌ویش له ناوچه‌ى قه‌ره‌وله و ئۆڤه‌كۆى ده‌بێ.
- دروست كردنى پردێكى نوێ له ده‌روازه‌ى خابوور به مه‌به‌ستى كه‌مكردنه‌وه‌ى جه‌نجاڵى و قه‌رِه‌باڵغى له‌و ناوچه‌یه، تاوه‌كو بازرگانان و خاوه‌ن كاران بتوانن به سیسته‌مێكى پێشكه‌توو كارى خۆیان ئه‌نجام بده‌ن.
هه‌روه‌ها به‌رێز (دكتۆر سۆران) ئاماژه‌شى دا به‌وه‌ى له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا شاندى هه‌ر یه‌كه له عێراق و توركیا به (20) ئه‌ندام به‌شدارى ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌و شاندى عێراق (50%) ئه‌ندامه‌كانى له وه‌زاره‌تى بازرگانى و پارێزگارى دهۆك به‌شدار ده‌بن.
