كارایلان: هه‌ڵوێستی نێچیرڤان بارزانی زۆر ئه‌رێنی و له كاتێكی گرنگدا بوو
كارایلان گوتیشی: هه‌ڵوێستێكی وا له كاتێكی وا گرنكدا له هه‌موو هێزه كوردییه‌كان هیڤی ده‌كه‌ین، چونكه ئێمه ئه‌وه باش ده‌زانین ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌تی توركیا له كورد به خۆی بێ هیوا ببێ، ناچار ده‌بێ بێته سه‌ر خه‌تی چاره‌سه‌ری، له به‌ر ئه‌وه هێزه كوردییه‌كانی هه‌موو به‌شه‌كانی كوردستان ده‌بێ خاوه‌ن هه‌ڵوێستی به‌و شێوه‌یه بن، یه‌كده‌ستی نیشان بده‌ن و بۆ چاره‌سه‌ری؛ رِاستیه‌كه بڵێن. له‌و چارچێوه‌یه‌دا هه‌ڵوێستی هه‌ر دوایی كاك نێچیرڤان بارزانی له دیداری رِۆژنامه‌نووس حه‌سه‌ن جه‌مال له رِۆژنامه‌ی (میللیه‌ت)دا به هه‌ڵوێستێكی زۆر ئه‌رێنی ده‌بینم، هه‌ڵوێستێكی باشه.
سه‌رۆكی كۆنسه‌ی به‌رِێوه‌به‌ری كۆما جڤاكێن كوردستان KCK موراد كارایلان هه‌روه‌ها گوتی: ئه‌و هه‌ڵوێستانه‌ی وه‌ك كاك نێچیرڤان بارزانی له‌و كاته‌دا هه‌م به پێویست ده‌بینم، هه‌میش له جێگه‌ی خۆیاندا ده‌بینم.
شایانی باسه نێچیرڤان بارزانی جێگری سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان رِۆژی 30ی حوزه‌یرانی رابردوو له دیدارێكی رِۆژنامه‌ی توركی (میللیه‌ت)دا به حه‌وت خاڵ باسی له چاره‌سه‌ری پرسی كورد ل باكووری كوردستان كردبوو و گوتبووی:
پێویسته ئه‌نقه‌ره واقعی PKK ببینێ و قبووڵی بكات و پلانی ئاشتی دابرِێژێ، هه‌روه‌ها بوونی سه‌رۆكی PKK له ئیمرالی له به‌ر چاو بگرێ؛ هه‌م بۆ باشكردنی بارودۆخی و هه‌م له گفتوگۆكانی چاره‌سه‌ریی كێشه‌ی كورددا. هه‌روه‌ها داوا ده‌كات بۆ چاره‌سه‌رێكی سیاسیی ئاشتیانه هه‌نگاو بۆ ئازادكردنی خه‌تیب دیجله و په‌رله‌مانته‌ره گیراوه‌كانی دیكه‌ی كورد بنرێن، نیه‌تێكی باش به‌رامبه‌ر په‌نابه‌رانی كه‌مپی مه‌خموور نیشان بدرێ و بێ متمانه‌یی نێوان هه‌ردوولا نه‌هێڵدرێ.
نێچیرڤان بارزانی هه‌روه‌ها گوتبووی: تۆپه‌كه ئێستا لای ئه‌نقه‌ره‌یه، ده‌رفه‌تێكی زێرِین بۆ ئاشتی هه‌یه و ده‌بێ هه‌نگاوی یه‌كه‌م له ئه‌نقه‌ره‌وه ده‌ست پێ بكات.
-PNA
