له ماوه‌ی 6مانگی رابردوودا 250پێشڵكاری به‌رامبه‌ر به رۆژنامه‌وانان ئه‌نجام دراوه
سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان رایانگه‌یاند له ماوه‌ی 6مانگی رابردوودا له هه‌رێمی كوردستان 350پێشڵكاریی به‌رامبه‌ر به رۆژنامه‌نووسان هاتۆته تۆمار كردن.
به پێی راگه‌یاندراوێكی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان كه ئهمرِۆ دووشه‌ممه بڵاوكراوه‌ته‌وه، هاتوو ئهمرِۆ راپۆرتی حه‌وته‌می لیژنه‌ی داكۆكی كردن له ئازادی و مافی رۆژنامه‌نووسانی كوردستان راده‌گه‌ینێت له سه‌ره‌تای یه‌كه‌می ساڵی2011دا\".
به پێی راپۆرته‌كه‌دا له ماوه‌ی شه‌ش مانگی رابردوو 250حاڵه‌تی پێشڵكاریی به‌رامبه‌ر به رۆژنامه‌نووسانی كوردستان له هه‌ر سێ شار‌و شارۆكه‌كانی هه‌رێمی كوردستان تۆمار كراوه\"".
روونیشیكراوه‌ته‌وه\"" زۆربه‌ی پێشڵكارییهكان له گه‌ل ده‌ست پێ كردنی رووداوه‌كانی 17ی شوبات و خۆپێشاندانه‌كانی دوای ئه‌و ماوه‌یه بووه‌و سه‌رجه‌م پێشڵكاریهكان به‌دواداچوونیان بۆ كراوه\"".
وتشی\"" پێشڵكاریهكان جگه له ده‌ستگیركردن و لێدوان و لێسه‌ندنی كامیرای كامیرامانان، ژماره‌یه‌ك رۆژنامه‌نووس بریندار بوونه‌و هه‌ندێكیشیان بۆ ماوه‌یه‌ك ده‌ستگیر كراون\"".
"
