شاندێکی هه‌رێمی کوردستان به سه‌رۆکایه‌تی فوئاد حوسێن سه‌ردانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئیتاڵیای کرد
له دیدارێکدا فوئاد حوسێن تیشکی خسته سه‌ر چه‌ند ته‌ورێکی گرینگی په‌یوه‌ست به ره‌وشی سیاسی ئێستای عیراق به‌گشتی و هه‌رێمی کوردستان به تایبه‌تی، ئاماژه‌ی به ده‌سپێشخه‌ریه‌که‌ی به‌ڕێز مسعود بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان کرد له‌مه‌ڕ چاره‌سه‌رکردنی کێشه و قه‌یرانه سیاسیه‌کانی ناوخۆی عیراق و کردنه‌وه‌ی گرێکوێره‌کان و هه‌نگاونان بۆ کۆبوونه‌وه‌ی سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسیه عیراقیه‌کان بۆ چاره‌سه‌ری کێشه‌کان له رێگه‌ی دیالۆگ.
سه‌رۆکی دیوانی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم گوتی رۆڵی کورد زۆر گرنگه له هاوکێشه سیاسییه‌کانی عیراق و ئاماژه‌ی به ئه‌زموونی فیدرالی کرد وه‌ک ده‌ستکه‌وتێکی پڕ بایه‌خ و سه‌رکه‌وتوو له عیراق و ناوچه‌که که له چوارچێوه‌ی پرۆسه‌یه‌کی دیموکراسی له عیراقی تازه‌دا به‌ڕێوه ده‌چێت، هه‌روا تیشکی خسته سه‌ر ره‌وشی سیاسی و ئابووری و سه‌قامگیری و پێکه‌وه‌ژیانی ئاشتییانه‌ی سه‌رجه‌م ئاییین و نه‌ته‌وه‌کان له هه‌رێمی کوردستان.
له ته‌وه‌رێکی دیکه‌ی دیداره‌که‌دا به‌ڕێزیان هه‌ڵوێستی سه‌رکردایه‌تی سیاسی هه‌رێمی کوردستانی روونکرده‌وه له‌مه‌ڕ بوونی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له عیراق و پرسی کشانه‌وه‌یان له عیراق، هاوکات باسی له گۆڕانکاریه‌کانی ناوچه‌که کرد و جه‌ختی له‌سه‌ر بۆچوون و تێڕوانینی هه‌رێم کرده‌وه بۆ ده‌سته‌به‌ر کردنی ئازادی و ئاسووده‌یی بۆ گه‌لانی ناوچه‌که و ده‌سته‌به‌رکردنی مافه‌کانیان به شێوه‌ی ئاشتیانه.
هه‌ر له دیداره‌که‌دا فه‌لاح مسته‌فا به‌رپرسی په‌یوه‌ندیه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی حکوومه‌ت سوپاسی حکوومه‌تی ئیتاڵیای کرد بۆ ده‌رکردنی بڕیاری کردنه‌وه‌ی کونسوڵگه‌ری وڵاتی ئیتاڵیا له هه‌رێمی کوردستان، له‌م رووه‌وه به‌ڕێزیان وێڕای پێشوازی و ده‌ستخۆشی له‌م هه‌نگاوه گوتی كه کردنه‌وه‌ی کونسوڵگه‌ری ئیتاڵیا له هه‌رێم ده‌بێته مایه‌ی گه‌شه‌پێدانی زیاتری په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان هه‌رێمی کوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتی ئیتاڵیا به‌گشتی و هه‌رێمه‌کانی ئه‌و وڵاته به تایبه‌تی له‌سه‌ر هه‌موو ئاسته‌کان، ئاماده‌یی هه‌رێمی کوردستانیشی نیشاندا بۆ هاوکاری و هه‌ماهه‌نگی ته‌واو له پێناو سه‌رخستنی ئه‌رکه‌کانیان له هه‌رێم.
له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئیتاڵیا ئه‌م ته‌وه‌رانه و چه‌ند ته‌وه‌رێکی دیکه‌یان له‌گه‌ڵ شاندی هه‌رێمی کوردستان ئاڵوگۆڕ کرد و له‌گه‌ڵ بۆچوونه‌کانی شاندی هه‌رێم هاوڕابوون، هاوکات ئاماژه‌یان به گرنگیی کردنه‌وه‌ی کونسوڵگه‌ری ئیتاڵیا له هه‌رێم کرد وه‌ک فاکته‌رێک بۆ په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه سیاسی و ئابووریه‌کانی نێوان هه‌ردوولا و گرێدانی په‌یوه‌ندی له نێوان ژووره بازرگانی و پیشه‌سازیه‌کان و زانکۆکانی ئیتاڵیا و هه‌رێمی کوردستان.
له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئیتاڵیا به گه‌شبینیه‌وه هێمایان به ره‌وشی عیراق به گشتی و هه‌رێمی کوردستان به تایبه‌تی کرد و ئاماژه‌یان به بایه‌خی ئه‌م جۆره دیدار و کۆبوونه‌وانه‌دا و ستایشی رۆڵی نوێنه‌رایه‌تی حکوومه‌تی هه‌رێمیان له ئیتاڵیا کرد بۆ کۆششی به‌رده‌میان له پێناو پێشخستنی په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان هه‌ردوولا.
