جێگرى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق: پێویسته‌ سنورێك بۆ بۆردومان كردنى سنوره‌كانى هه‌رێمى كوردستان دابنرێت

جێگرى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق: پێویسته‌ سنورێك بۆ بۆردومان كردنى سنوره‌كانى هه‌رێمى كوردستان دابنرێت

دواى ئه‌وه‌ى په‌رله‌مانى عێراق دو لیژنه‌ى پێكهێنا بۆ به‌دواداچونى بۆردومانى سنوره‌كانى هه‌رێمى كوردستان له‌لایه‌ن هه‌ردو حكومه‌تى ئێران و توركیا، جێگرى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق ئیدانه‌ى بۆردومانه‌كان ده‌كات.

ئه‌مرِۆ یه‌ك شه‌ممه‌، \"عارف ته‌یفور\"" جێگرى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق داواى له‌ حكومه‌تى ئێران كرد به‌یانوى بونى چه‌كدارانى پژاك هێرش نه‌كاته‌ سه‌ر سنوره‌كانى هه‌رێمى كوردستان و كێشه‌كانى له‌ناوخۆى ئێراندا چاره‌سه‌ر بكات.

عارف ته‌یفور جگه‌ له‌ سه‌ركۆنه‌ كردنى بۆردومانه‌كانى سنوره‌كانى هه‌رێمى كوردستان داواشى له‌ حكومه‌تى عێراق كرد رِێوشوێنى پێویست به‌رامبه‌ر به‌و بۆردومانه‌ بگرێته‌ به‌ر.

ته‌یفور وتیشی: مایه‌ى سه‌رسورِمانه‌ كه‌ هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له‌ عێراق هیچ هه‌ڵوێستێكى نییه‌ به‌رامبه‌ر بۆدومان كردنى سنوره‌كانى عێراق له‌لایه‌ن هێزه‌كانى دراوسێی عێراقه‌وه‌

داواشی له‌ رِێكخراوه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كان و یه‌كیـَى ئه‌ورپا و كۆنگره‌ى ئیسلامى كرد به‌جدى ته‌داخول له‌و بابه‌ته‌ بكه‌ن و سنورێك بۆ ده‌ستدرێژیه‌كانى ئێران دابنێن.

سه‌رچاوه‌/ ماڵپه‌رى په‌رله‌مانى عێراق"
Top