ئه‌مڕۆ فۆرمی دامه‌زراندن لەكەركوك دابه‌ش ده‌كرێت
له‌مباره‌یه‌وه مامۆستا شێرزاد ره‌شید كاكه، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی كوردی له په‌روه‌رده‌ی كه‌ركوك به ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێری رایگه‌یاند: دوای ئه‌وه‌ی دامه‌زراندن له هه‌رێمی كوردستان ده‌ستی پێكرد و سه‌رجه‌م شاره‌كانی هه‌رێمی گرته‌وه ته‌نها شاری كه‌ركوك له‌م ده‌رفه‌ته بێبه‌ش بوو، دوای هه‌وڵ و ماندووبوونێكی زۆر توانرا 200 پله‌ی وه‌زیفی بدرێت به شاری كه‌ركوك كه به‌سه‌ر قوتابخانه و خوێندنگا و باخچه‌كانی ساوایانی كه‌ركوك دابه‌شده‌كرێن.
وتیشی: ئه‌مڕۆ له گه‌ڕه‌كی ره‌حیماوه فۆرمی دامه‌زراندن دابه‌ش ده‌كرێت هه‌ر كه‌سێك ئاره‌زووی دامه‌زراندنی هه‌یه با بێت داواكاری پێشكه‌ش بكات به‌ڵام پێوسته تهسكهره و وێنه‌یه‌ك له بڕوانامه و فۆرمی خۆراك له‌گه‌ڵ خۆیان بهێنن بۆ ته‌واو كردنی موعامهلهكانیان.
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند، 100 كه‌س وه‌كو مامۆستا بۆ قوتابخانه سه‌ره‌تاییه‌كان، 60 كه‌س بۆ خوێندنگا ناوه‌ندی و ئاماده‌یی و دواناوه‌ندییه‌كان، 30 كه‌س وه‌كو كارگوزار بۆ قوتابخانه و خوێندنگه‌كان و ده كه‌سیش وه‌كو چاو‌دێر له باخچه‌كانی ساوایان داده‌مه‌زرێن.
