حكومه‌تی هه‌رێم 45 ملیار دینار بۆ كه‌رتی ته‌ندروستی دابینده‌كات
وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له كونگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نوسیدا رایگه‌یاند: به‌مه‌به‌ستی هاندانی پزیشك و كارمه‌ندانی ته‌ندروستی بۆ ئه‌وه‌ی له نۆرینگه میللییه‌كان كار بكه‌ن و له‌سه‌ر داوای وه‌زاره‌تی ته‌ندورستی، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕی 45 ملیار‌و 61 ملیۆن و 440 هه‌زار دیناری بۆ زیادكردنی ده‌رماڵه‌ی به‌شێك له پزیشكان و كردنه‌وه‌ی نۆرینگه‌ی میللیی و هێنانی 65 پزیشك له نه‌خۆشییه‌كانی دڵ بۆ هه‌رێمی كوردستان دابین كردووه.
وتیشی: \"له‌و پاره‌یه 14 ملیار‌و 700ملیۆن و 480 هه‌زار دینار بۆ پارێزگای هه‌ولێر، بڕی 22 ملیار‌و 143 ملیۆن و 480 هه‌زار دینار بۆ پارێزگای سلێمانی و بۆ پارێزگای دهۆكیش بڕی 8 ملیار‌و 217 ملیۆن و 480 هه‌زار دیناری به‌ر ده‌كه‌وێت.
وه‌زیری ته‌ندورستی هه‌رێم ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، له‌م بڕه پاره‌یه یه‌ك هه‌زار و 300 دۆلاری ئه‌مریكی بۆ هه‌ندێك له‌و پزیشكانه‌ی كورد كه توانای ئه‌نجامدانی نه‌شته‌گه‌ریی دڵیان هه‌یه ته‌رخانكراوه، ئه‌ویش به‌ڕێژه‌ی 30%و رێژه‌ی 10% بۆ پزیشكی یاریده‌ده‌ری پزیشكی نه‌شته‌گه‌ركه‌ر و 10%بۆ پزیشكی بێهۆشكه‌ر و رێژه‌ی50% بۆ سه‌رجه‌م كارمه‌ندان، هه‌ر وه‌ك بڕی27 ملیار دینار بۆ كڕینی ده‌رمان و پێداویستی پزیشكی بۆ نه‌خۆشییه‌كانی دڵ له هه‌رێمی كوردستان.
ئه‌وه‌شی خسته‌روو كه بڕی500هه‌زار دینار خه‌رج بكرێت له منحه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری بۆ هه‌ر پزیشكێك كه له نۆرینگه‌كان كار ده‌كات، بڕی 150 هه‌زار دیناریش بۆ بۆ سه‌ر جه‌م كارمه‌ندانی ئه‌و نۆرینگه‌یانه.
له‌كۆتایی كۆنگره رۆژنامه‌نوسیه‌كه‌ش د. تاهیر هه‌ورامی وتی: \""به‌مه‌به‌ستی بره‌ودان به بواری زانستی پزیشك و كارمه‌ندان، بڕیاردراوه له‌و بڕه پاره‌یه له وڵاتی هیندستان 65 پزیشكی بێ هۆشكه‌ر، 10پزیشكی چاودێری ورد، 3 كارمه‌ندی پسپۆریی بزواری دڵ، 9 كارمه‌ندی چاودێری ورد، 9 كارمه‌ندی بوژاندنه‌وه‌ی دڵ، 9 كارمه‌ندی خدج بۆ نه‌شته‌ری نه‌خۆشییه‌كانی دڵ له‌هه‌ر سێ شاره‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان\""."
