ئاهه‌نگى ده‌رچووانى خوڵى دووه‌مى زانكۆى كوردستان له هه‌ولێر سازكراو قوتابیه یه‌كه‌مه‌كانیش خه‌ڵات كران
له ئاهه‌نگه‌كه‌دا چه‌ندین وتار خوێندرانه‌وه كه جه‌ختیان له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه وێراى به‌ره‌وپێشه‌وه‌چوونى بوارى سیاسى و ئابوورى له هه‌رێمى كوردستان، پێشكه‌وتنى به‌رچاو له بواره‌كانى په‌روه‌رده‌و فێركردن و ته‌لكنه‌لۆژیا هاتۆته‌دى، ئه‌و پێشڤه‌چۆنه‌شیان بۆ سیاسه‌تى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان گه‌ڕانده‌وه كه به‌رده‌وام هه‌وڵى پێشخستنى بواره جیاجیاكانى داوه.
هه‌ر له رێوره‌سمه‌كه‌دا بڕوانامه‌ى ده‌رچوون به‌سه‌ر قوتابیانى ده‌رچوو دابه‌ش كرا، پاشان قوتابیه یه‌كه‌مه‌كان خه‌ڵات كران.
وه‌ك مژده‌یه‌كیش بۆ ده‌رچووانى زانكۆى كوردستان، وه‌زیرى خوێندنى باڵا رایگه‌یاند كه بڕیاریان داوه یه‌كه‌مه‌كانى زانكۆى كوردستان بنێردرێنه ده‌ره‌وه بۆ درێژه‌دان به خوێندن، جه‌ختیشى كرده‌وه كه ده‌رچووانى ئه‌و زانكۆیه‌ش له به‌رنامه‌ى تواناسازى لاوان سوودمه‌ند ده‌بن.
