كۆبونه‌وه‌یه‌ك بۆ دارشتنی ئالیه‌تی دیاریكردنی پێوه‌ر بۆ زیندانیانی سیاسیی له هه‌رێم به‌رِێوه‌چوو
هه‌ولێر گوڵان میدیا
ئه‌مرِۆ به ئاماده‌بوونی سه‌باح ئه‌حمه‌د وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفال كراوان له دیوانی وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفال كراوان، به به‌شداری ژماره‌یه‌ك له زیندانیان سیاسیی و رێكخراوه‌كانی تایبه‌تمه‌ند له‌م بواره‌دا به‌رێوه‌به‌رایه‌تی زیندانیه سیاسیه‌كانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان وئه‌نفال كراوان كوَبوونه‌وه‌یه‌كی فراوانی به‌رِێوه‌برد
له سه‌ره‌تای كوَبوونه‌وه‌یه‌كدا ئه‌حمه‌دی مام ره‌سول به‌رێوه‌به‌ری زیندانه سیاسیه‌كان ئاماژه‌ی به ئامانجی سازدانی كوَبونه‌وه‌كه كرد كه بۆ دارشتنی ئه‌و پێوه‌رانه‌ی كه بوَ زیندانیانی سیاسیی داده‌ندرێت له داهاتوودا.
روونی كرده‌وه\" تاكو ئێستا تواندراوه دوَسێی 714 زیندانی سیاسی پشت راست بكرێته‌وه و 263 كاره‌كانی ته‌واو بووه و له‌م روَژانه‌دا ئه‌وانی دیكه‌ش راده‌گه‌ێندرێن\"".
دواتر وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفال كراوانیش ئاماژه‌ی به‌وه‌دا\"" پێویستی قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی ئه‌و ژیانه پر مه‌ینه‌تیه‌ی كه له زیندانه‌كانی رژێم به‌سه‌ریان بردووه بكرێته‌وه\"".
وتیشی\"" وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان وئه‌نفال كراوان بنه‌مای راوێژ كردنی كردوَته بنه‌مایه‌ك بوَ كاره‌كانی له‌و پێناوه‌شدا له به‌رنامه‌دایه ئه‌نجومه‌نێكی راوێژكاری به به‌شداری لایه‌نه سیاسیه‌كان و رێكخراوه‌كانی كوَمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و روَژنامه‌نووسان و كه‌سانی شاره‌زا پێك بهێنێ تاكو كاره‌مان له‌گه‌ڵ كه‌سانی په‌یوه‌ندیدار به‌رنامه‌رێژی بوَ بكرێت\"".
"
