سه‌رۆكی په‌رله‌مان یادی ئیسراو میعراج له‌خه‌ڵكی كوردستان پیرۆزده‌كات

سه‌رۆكی په‌رله‌مان یادی ئیسراو میعراج له‌خه‌ڵكی كوردستان پیرۆزده‌كات
قال تعالي: سُبْحَانَ الَّذِي أَسْرَي بِعَبْدِهِ لَيْلاً مِّنَ الْمَسْجِدِ الْحَرَامِ إِلَي الْمَسْجِدِ الآقْصَي الَّذِي بَارَكْنَا حَوْلَهُ لِنُأصهُ مِنْ آصاتِنَا إِنَّهُ هُؤ السَّمِيعُ البَصِيرُ (.
صدق الله العظيم سورة الاسراء
به‌ بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی یادی پیرۆزی ئیسراو میعراج له‌ناخی دڵمانه‌وه‌ گه‌رمترین پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ی كه‌سوكاری شه‌هیدان و شه‌هیدانی ئه‌نفالكراو و گشت خوشك و برا پێشمه‌رگه‌كان و موسوڵمانانی هه‌رێمی كوردستان و ناوچه‌ كوردستانییه‌ دابڕاو و كێشه‌ له‌سه‌ره‌كان و گشت عیراق و جیهانی ئیسلامی ده‌كه‌ین.
له‌خوای گه‌وره‌ داواكارین ئه‌م یاده‌ و ته‌واوی یاده‌كان به‌ خێر و خۆشی بۆ گه‌له‌كه‌مان بگه‌ڕێنێته‌وه‌و باری سه‌قامگیریی و دیموكراسیی رۆژ له‌دوای رۆژ چه‌سپاوتر بێت و هه‌نگاوی به‌رز و مه‌زن له‌پێناو ئاوه‌دانی و دابینكردنی خۆشگوزه‌رانی و كامه‌رانی بۆ دانیشتوانی هه‌رێمی كوردستان بێته‌ كایه‌ و ئاشتی و ئاشته‌وایی باڵی خۆی به‌سه‌ر ته‌واوی عیراق بكێشی، و كێشه‌ی ناوچه‌ كوردستانیه‌ دابڕاوه‌كانیش چاره‌سه‌ر بن و به‌ ئارامی بژین و له‌ده‌ست زوڵمی به‌رده‌وامی رژێمی رابردوو ئازاد بن.
جارێكی تر ئه‌م یاده‌ پیرۆزه‌ له‌هه‌موولایه‌ك پیرۆز بێت.
دكتۆر كه‌مال كه‌ركوكی
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان
28/6/2011
Top