چواره‌مین كۆبوونه‌وه‌ی پێنج قۆڵی ده‌ستی پێكرد
شاندی دانوستانكاری كۆبوونه‌وه پێنج قۆڵییه‌كه پێكهاتوون له: جه‌عفه‌ر ئیبراهیم، مه‌حمود محه‌مه‌د ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان، سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره، مه‌لا به‌ختیار ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، یوسف محه‌مه‌د، قادری حاجی عه‌لی ئه‌ندامانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، محه‌مه‌د حه‌كیم، عه‌بدولستار مه‌جید ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵی ئیسلامی، محه‌مه‌د فه‌ره‌ج، ئه‌بوبه‌كر عه‌لی ئه‌ندامانی یه‌كگرتووی ئیسلامی.
وا بڕیاره له‌م كۆبووهنهوهیهدا تاوتوێی زیاتری ئه‌و شه‌ش پاكێجه بكرێت كه له‌لایه‌ن ئۆپۆزسیۆنه‌وه پێشكه‌شی ده‌سه‌ڵات كرابوو.
له سێیه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی پێنج قۆڵی هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كان كه رۆژی چوارشه‌ممه‌ی رابردوو به‌ڕێوه‌چوو، هیچ زانیاری و ورده‌كارییه‌كی كۆبوونه‌وه‌كه ئاشكرانهكرا به‌ڵام وا چاوه‌ڕوان ده‌كرێ له دوای ته‌واو بوونی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كه و ورده‌كاری زیاتر بۆ ده‌زگاكانی راگه‌یاندن بخرێته‌ڕوو.
