ئابووری گه‌شه‌سه‌ندووی کوردستان ده‌رگاکان له‌به‌رده‌م وه‌به‌رهێنه‌ران له فۆڕه‌می له‌نده‌ن ده‌کاته‌وه
چاوه‌ڕوانده‌کرێت ئه‌مساڵ بواره‌کانی بازرگانی، گه‌شت و گوزار، دووباره بنیادنانه‌وه و وزه، به ڕێژه‌ی له %7 گه‌شه به ئابووری کوردستان بده‌ن و ساڵی داهاتووش ئه‌و گه‌شه سه‌ندنه ئابووریه بگاته له %8.
سینان چه‌له‌بی، وه‌زیری بازرگانی و پیشه‌سازی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ئه‌مڕۆ له په‌راوێزی ئه‌م فۆڕه‌مه‌دا بانگهێشتی کۆمپانیا ناوداره جیهانییه‌کانی کرد له نێوانیشیاندا
HSBC, COCA-COLA, PEPSI, LAFARGE, MANGO, MOTHERCARE, ECCO, CHOPARD,
و چه‌ندین کۆمپانیای تر‌ی وه‌كو CARREFOUR, DIESEL, LEVI’S, BTWSHIELLS ماوه‌یه‌که سوودیان له هه‌له‌کانی
ئه‌م بازاڕه تازه پێگه‌یشتووه وه‌رگرتووه بۆ ئه‌وه‌ی بێنه کوردستان و کاری وه‌به‌رهێنان ئه‌نجام بده‌ن، هه‌روه‌ها بۆ ئه‌وه‌ی بێن کوردستان ببینن که ده‌روازه‌ی سه‌ره‌کی عیراقه.
ئێستا 323 پڕۆژه‌ی وه‌به‌رهێنانی جیا جیا له ته‌واوی کوردستان به‌ڕێوه‌ده‌چیت که تێچووه‌که‌یان نزیکه‌ی 16 ملیار دۆلاره.
کۆمپانیا بیانییه‌کان ڕاسته‌وخۆ پشکی له %16 یان به‌رده‌که‌وێت و له %4 ی ئه‌م پڕۆژانه‌ش به هاوبه‌شه له نێوان کۆمپانیا ناوه‌خۆیی و ده‌ره‌کییه‌کان، له %80 ی ئه‌و پڕۆژه وه‌به‌رهێنه‌رانه‌ش له لایه‌ن وه‌به‌رهێنه‌ره ناوه‌خۆییه‌کان به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
زۆربه‌ی هه‌ره زۆری پشکی وه‌به‌رهێنان له وڵاتانی دراوسێوه دێت، وه‌ك تورکیا، وڵاتانی که‌نداو و لوبنان ، بۆیه‌ش کۆنفڕانسی ئه‌مڕۆ تیشك ده‌خاته سه‌ر ئه‌و هه‌له گه‌ورانه‌ی که کوردستان پێشکه‌شی کۆمپانیاکان له سه‌رانسه‌ری جیهانی ده‌کات.
تورکیا گه‌وره‌ترین هاوبه‌شی بازرگانییه بۆ کوردستان، هه‌نارده‌ی تورکیا بۆ عێراق ساڵی 2010 گه‌یشته 7 ملیار دۆلار که له %70 به‌ر کوردستان که‌وت.
چاوه‌ڕوانده‌کرێت مامه‌ڵه بازرگانیيه‌کان له دوای کردنه‌وه‌ی خاڵی سنوری دووه‌م که له چه‌ند ساڵی داهاتوو ده‌کرێته‌وه بگاته 10 ملیار دۆلار و 879 کۆمپانیای تورکی له کوردستان تۆمارکراون که ڕێژه‌که‌یان ده‌گاته نیوه‌ی ژماره‌ی کۆمپانیا بیانیيه تۆمارکراوه‌کان له هه‌رێم.
سینان چه‌له‌بی وه‌زیری بازرگانی و پیشه‌سازی وتی: ”ئامانجمان ئه‌وه‌یه که کوردستان بکه‌ینه سه‌رچاوه‌ی هێزی ئابوری نه‌ك ته‌نها له عێراق، به‌ڵکو له ته‌واوی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، وه‌به‌رهێنانی بیانی و شاره‌زایی زۆر پێویستن بۆ وه‌ده‌ستهێنانی ئه‌م ئامانجه، له‌وانه‌یه له لایه‌ن هه‌ندێك چاودێره‌وه تێبینی ئه‌وه نه‌کرابێت، به‌ڵام کۆمه‌ڵێکی زۆری کۆمپانیا و ماڕکه جیهانییه ناوداره‌کان ئێستا له کوردستان سوود له‌و یاسا ئازاده‌ی وه‌به‌رهێنان و به‌هێزبوونی گه‌شه‌سه‌ندنی ئابووری کوردستان وه‌رده‌گرن، بۆیه‌ش داواکاری من ئه‌وه‌یه که له‌گه‌ل ئه‌وه‌ی هه‌ست کردن به گه‌شه‌سه‌ندنی ئابوری ئاسانه کاتێك به چاومان ده‌یبینین، به‌ڵام کوردستان هه‌لێکی به‌هاداره بۆ وه‌به‌رهێنان به‌رله‌وه‌ی ئه‌و گه‌شه سه‌ندنه‌ش ببینرێت. ئێستا کاتی وه‌به‌رهێنانه له کوردستان”.
ویلیا‌م هه‌یگ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا له بابه‌تێکدا له بڵاوکراوه‌ی ( وه‌به‌رهێنان له دیموکراسییه‌ت)دا ده‌ڵێت: “به‌پشت به‌ستن به سه‌قامگیری و بواری ئاسایشی به‌هێز، کوردستان ته‌کانێكی گه‌وره به‌ره‌و شارستانییه‌ت به خۆیه‌وه ده‌بینێت، ئێستا کاتی نوێبوونه‌وه و هێز و توانایه به تایبه‌ت ئه‌و که‌سه‌ی که سه‌ردانی هه‌ولێر ده‌کات ده‌بینێت که گۆڕانکارییه‌کی گه‌وره له بواری بنیادنان و ژیانی ڕۆژانه دا روویداوه مۆڵ و بازاری بچوك و گه‌وره دروست ده‌کرێت و گه‌شه ده‌سێنێت له‌وێ وه‌کو ده‌روازه‌ی ناوچه جوان و پێشکه‌وتووه‌کان دێنه به‌رچاو هه‌روه‌ها هۆتێڵ و پاڕکه‌کان که بوونه‌ته شوێنی حه‌وانه‌وه و به‌سه‌ربردنی کاتی خۆش بۆ هاووڵاتیان، فڕۆکه‌خانه‌ی هه‌ولێری پڕشنگدار و جوان و پێشکه‌وتووش زۆربه‌ی ئه‌و پێشکه‌وتنه له خۆوه ده‌گرێتن جێی خۆشحاڵیه که شاره‌زایی به‌ریتانیا ده‌ستی هه‌بوو له‌م پێشکه‌وتنه”.
له لایه‌کی تره‌وه جه‌یمی مه‌جید به‌ڕێوه‌به‌ری وه‌به‌رهێنان له ده‌زگای ڕاوێژکاری له بواری خانووبه‌ره‌ی به‌ریتانیا وتی: “ کوردستان بازاڕێکی تازه پێگه‌ییشتووه، به‌ڵام ئه‌و بازاره تازه پێگه‌ییشتووه له‌گه‌ڵ بوونی BTWShiells سه‌قامگیری له بواری سیاسی و ئه‌و که‌ش و هه‌وا دۆستایه‌تییه‌ی بواری بیزنیس و وه‌به‌رهێنان هه‌له‌کان گه‌وره‌تر ده‌که‌ن،،.
جێی سه‌رسامی نیه که زۆر له بڕاند و ماڕکه جیهانییه‌کان ئێستا کاری وه‌به‌رهێنان له کوردستان ئه‌نجام ده‌ده‌ن کۆمپانیاکه‌ی ئێمه هه‌وڵ ده‌دات سوود له زۆربه‌ی هه‌له‌کان وه‌ربگرێت ئه ویش له ڕێگای درووستکردن و به‌ره‌وپێشبردنی بازاڕه‌کان، له نێوانیشیاندا مانه مۆڵ که چاوه‌ڕوان ده‌کرێت ببێته خاڵێکی گۆڕانکاری له بواری بازاڕ کردن، نه‌ك ته‌نها له هه‌ولێر، به‌ڵکو یاریده‌ده‌ر بێت بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ولێر ببێته شوێنی بازاڕکردن له ته‌واوی عیراق.
-PNA
