له‌سنووری مووسڵ بۆ جێبه‌جێكردنی ماده‌ی 140 واژوو كۆده‌كرێته‌وه
مه‌لا سالم شه‌به‌ك وته‌بێژی رێكخراوی حه‌مرین تایبه‌ت به‌ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێری وت: به‌هۆی ره‌وشه نه‌خوازراوه‌كان له‌سنووری پارێزگای موسڵ تاوه‌كو هه‌زار 174 هاوڵاتی كورد كوژراون، هه‌ڵبه‌ت ئه‌گه‌ر بوونی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان نه‌بێ، ئه‌وا هاوڵاتیانی كورد تووشی ره‌وشێكی ئاڵۆزتر و هه‌ڕه‌شه‌و قوربانیدای زیاتر ده‌بنه‌وه.
وتیشی: ئه‌گه‌ر ماده‌ی 140 بهمزیكانه جێبه‌جێ نه‌كرێ و چاره‌نووسی ناوچه دابڕێندراوه‌كان به‌گێڕانه‌وه‌یان بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان یه‌كلایی نه‌بێته‌وه، ئه‌وا هاوڵاتیانی كورد له‌و ناوچانه‌دا گوزه‌رانیان به‌ره‌و خراپتر ده‌چێت.
شه‌به‌ك ئه‌وه‌شی راگه‌یاند، ئێستا رێكخراوه‌كه‌یان ده‌ستی به‌كۆكردنه‌وه‌ی واژوو كردووه له‌شارۆچكه‌كانی ته‌لكیف، قه‌ره‌قووش و شاره‌دێكانی به‌عشیقه، به‌رتله و نه‌مروود، بۆ ئه‌وه‌ی له‌پێناو جێبه‌جێكردنی ئه‌م ماده ده‌ستوورییه په‌یوه‌ندیی به‌نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا، به‌ریتانیا و حكومه‌تی فیدڕاڵ و هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن تا ده‌ست بكرێت به‌ئه‌نجامدانی قۆناغی ریفراندۆم له‌ناوچه دابڕێندراوه‌كان دا.
