وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفال كراوان: ده‌بێ كار بوَ ئه‌وه بكه‌ین هوَشیاری ئه‌وه لای هاولاتی دروست بكه‌ین كه شه‌هید له هه‌ر شوێنێك بێت به هی خوَی بزانێ
ماموَستا ئارام ئه‌حمد محمد وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفال كراوان به یاوه‌ری وه‌فدێكی وه‌زاره‌ت سه‌ردانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاروباری شه‌هیدان وئه‌نفال كراوانی سلێمانی كرد و له‌گه‌ڵ به‌رێوه‌به‌ر و لێپرسراوی به‌ش و هوَبهكانی ئه‌م به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه كوَبوَوه.
له كوَبوونهوهیهكدا كه به ئاماده‌بوونی به‌رێوه‌به‌ری گشتی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفال كراوان به‌رێوه‌چوو سه‌ره‌تا وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفال كراوان دوای ئه‌وه‌ی ئاماژه‌ی به فراوانی سنوری كاره‌كانی ئه‌م به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه وگرنگی كاره‌كانیان كرد، به تشكی خسته سه‌ر به‌رنامه‌ی كار و پلانی كاره‌كانی بوَ زیاتر خزمه‌ت كردنی كه‌س و كاری شه‌هیدان و ئه‌نفال كراوان كه خوَی له دروشمی سه‌ربه‌رزی بوَ شه‌هیدان و خزمه‌تكردنی زیاتری كه‌س وكاریان ده‌بینیه‌وه و داوای لێ‌كردن هه‌موو هه‌وڵێكیان بوَ جێبه‌جێ كردنی ئه‌م دروشمه و زیاتر خزمه‌ت كردنی كه‌س و كاری شه‌هیدان و ئه‌نفال كراوان بخه‌نه گه‌ر و بوَ ئه‌مه‌ش نزیك بوونه‌وه له كێشه و گرفته‌كان و چونه نێو خه‌مه‌كانی كه‌س و كاری شه‌هیدانی به گرنگ زانی.
هه‌روه‌ك تیشكی خسته سه‌ر به‌رنامه‌ی به نێونه‌ته‌وه‌یی كردنی پرسی جینوسایدی گه‌ڵی كورد و هوَشیاری و هه‌ستكردن به لێپرسیراویهتی به‌رامبه‌ر به شه‌هیدان گوتی: ده‌بێ كار بوَ ئه‌وه‌ی بكه‌ین هوَشیاری ئه‌وه لای هاولاتی كورد دورست بكه‌ین كه شه‌هید له هه‌ر شوێنێك بێت به هی خوَی بزانێ و پرسی شه‌هیدان بكه‌ینه هه‌وێنی ته‌بایی و یه‌كریزی.
له ته‌وه‌رێكی تری كوَبوونهوهكهدا وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان ته‌ئكیدی له پێداچوونه‌وه به یاسای و رێنماییه‌كانی تایبه‌ت به ماف و ئیمتیازاتی كه‌س و كاری شه‌هیدان كرده‌وه و هیوای خواست كه هه‌موولایه‌ك به‌شدار بن له پر كردنه‌وه‌ی كه‌لێن و كه‌م و كوریانه‌ی كه له‌م یاسایه‌دا هه‌یه تاكو به‌پێی پێشكه‌وتنی سه‌رده‌م هه‌موار برێكتهوه و بخرێته خزمه‌تی كه‌س و كاری شه‌هیدان وئه‌نفال كراوان .
پاشان وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفال كراوان گوێبیستی گرفت و داواكاری سه‌رجه‌م به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی سه‌ر به به‌رێوه‌به‌رایه‌تى كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفال كراوانی سلێمانی بوو، و به‌لێنی پێدان دوای ئه‌وه‌ی دراسهتیان ده‌كرێ به‌پێی توانا كار بوَ چاره‌سه‌ر كردنیان بكات بوَ زیاتر خزمه‌ت كردنی كه‌س و كاری شه‌هیدان و ئه‌نفال كراوان.
