به سه‌رپه‌رشتی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان کۆبوونه‌وه‌یه‌ک سه‌باره‌ت به ره‌وشی کاره‌با له هه‌رێم به‌ڕێوه‌چوو
دوای ئه‌م کۆبوونه‌وه‌یه وه‌زیری کاره‌با روونکردنه‌وه‌ی زیاتری سه‌باره‌ت به ناوه‌رۆکی کۆبوونه‌وه‌که بۆ ده‌زگاکانی راگه‌یاندن خسته‌ڕوو.
وه‌زیری کاره‌با له‌م روونکردنه‌وه‌یه‌دا رایگه‌یاند: بڕیار درا له‌م قۆناغه‌دا بڕی 100مێگاوات کاره‌با بدرێت به که‌رکوک و دوای مانگێکی دیکه‌ش 100مێگاواتی دیکه‌ش ده‌ده‌رێت به که‌رکوک و ئه‌م بڕه‌ش له وێستگه‌ی تایبه‌ت ده‌بێت و کاریگه‌ریی له‌سه‌ر کاره‌بای پارێزگاکانی هه‌رێمی کوردستان نابێت.
یاسین ئه‌بوبه‌کر ئاشکراشی کرد: هه‌روه‌ها له هه‌وڵداین بۆ نوێکردنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی کاره‌با له‌گه‌ڵ تورکیا بۆ ئه‌وه‌ی له رێگه‌ی زاخۆ کاره‌با به موسڵ بگه‌یه‌نین.
