شاندێکی فه‌رمی بازرگانی و گه‌شتوگوزاری کوردستان سه‌ردانی به‌ریتانیا ده‌کات
مه‌به‌ستی سه‌ردانی ئه‌م شانده هاندانی کۆمپانیا بهریتانیاکانه به‌مه‌به‌ستی وهبهرهبێنان له ئابووری گه‌شه‌سه‌ندووی کوردستان، هه‌روه‌ها بۆ تیشک خستنه سه‌رکوردستان وه‌ك هه‌رێمێکی ئابوری دۆستخواز. له لایه‌کی تره‌وه‌ش بۆ په‌یداکردنی ئاشنایی به به‌رهه‌م و خزمه‌تگوزارییه‌کان و شاره‌زاییه‌کانی به‌ریتانیا بۆ ئه‌نجامدانی کاری هاوبه‌ش له داهاتوودا.
شانده‌که به‌شداری له فۆڕه‌می بیزنیسی کوردستان ده‌که‌ن که له لایه‌ن نوێنه‌رایه‌تی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان به هاوکاری له‌گه‌ڵ ده‌زگای وه‌به‌رهێنانی به‌ریتانیا که به‌شێکه له وه‌زاره‌تی کاروباری ده‌ره‌وه‌ی بهریاتنیایه له ڕۆژی دووشه‌ممه 27/6 به‌ڕێوه‌ده‌چێت و تیایدا کۆمپانیا به‌ریتانیاکان ئاشنا ده‌کرێن به دوایین هه‌له‌کانی وه‌به‌رهێنان له کوردستان له بواره‌کانی ووزه، گه‌شت و گوزار و ژێرخانی ئابوری. له لایه‌کی تره‌وه‌ش هه‌لێکی باش ده‌بێت بۆ سود وه‌رگرتن له‌و گه‌شه‌سه‌ندنه خێرایه‌ی ئابوری عیراق.
سه‌میر عه‌بدولا موسته‌فا وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شت و گوزار له لێدوانێکدا ووتی: \" وه‌ک ڕووێکی تری عێراق، هه‌رێمی کوردستان جێگیر‌و ئاسایشه، هه‌روه‌ها ده‌مێکه سیسته‌می دیموکراسی و بازاڕی ئازادی له‌م هه‌رێمه په‌یره‌و ده‌کرێت بۆ دابین کردنی ئازادی، ئاسایش و گه‌شه‌سه‌ندنی ئابوری بۆ هاوڵاتیانی ئه‌و هه‌رێمه. بۆ به‌ده‌ست هێنانی ئه‌م ئامانجه‌ش، دووباره بنیادنانه‌وه‌ی هه‌رێم پێویستی به کۆمه‌ڵێك چاکسازی و میکانیزمی ناوه‌خۆو هه‌یه، به‌ڵام له هه‌مان کاتدا پێویستیمان به وه‌به‌رهێنان و شاره‌زایی بیانی هه‌یه.\""
ساڵی ڕابردوو حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان کۆنفرانسێکی سه‌رکه‌وتووی بازرگانی و وه‌به‌رهێنانی له له‌نده‌ن ئه‌نجامدا که تیایدا دکتۆر به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح سه‌رۆك وه‌زیرانی کوردستان ڕایگه‌یاند که کوردستان \""کراوه و ئاماده‌یه بۆ بیزنس\"". وه‌ك ده‌رئه‌نجامێکی ئه‌و سه‌رکه‌وتنه گه‌وره‌یه‌ی کۆنفرانسی پارساڵ کۆمپانیای زیاتری به‌ریتانیا ئێستا له هه‌رێمی کوردستان کارده‌که‌ن که ده‌روازه‌یه‌کی به‌رقه‌رار و ئارامه بۆ ئه‌نجامدانی ببیزنیس له ته‌واوی عیراق.
به‌یان سامی عه‌بدولڕه‌حمان نوێنه‌ری حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له به‌ریتانیا ووتی: \"" ئێمه خۆشحاڵین که وه‌زیره‌کانی حکومه‌تی هه‌رێم، کاربه‌دستان و نوێنه‌رانی که‌رته پیشه‌سازیه‌کانی کوردستان سه‌ردانی به‌ریتانیا ده‌که‌ن. ئه‌م سه‌ردانه ته‌کانێك به ده‌رئه‌نجامه‌کانی کۆنفرانسی پارساڵ ده‌دات بههیزتریان ده‌کات، هه‌روه‌ها به‌رده‌وامی ده‌به‌خشێته دۆستایه‌تی بازرگانی نێوان کوردستان و به‌ریتانیا\"".
جگه له به‌شداریکردنی ئه‌م شانده له فۆڕه‌می له‌نده‌ن، چاویان به باڕۆنێس نیکڵسن سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی بیزنیسی عیراق به‌ریتانیاش ده‌که‌وێت. هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ گرووپی په‌رله‌مانتارانی هه‌موو پارته سیاسییه‌کانی به‌ریتانیا کۆده‌بنه‌وه و به‌شداریش له ئاهه‌نگی پێشوازی ساڵانه‌ی نوێنه‌رایه‌تی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له به‌ریتانیا ده‌که‌ن که له ته‌لاری په‌رله‌مانی به‌ریتانیا به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
دواتر ئه‌ندامانی شانده‌که سه‌ردانی سکۆتله‌ندا و ئێرله‌ندای باکوور ده‌که‌ن و چاویان به وه‌زیری بازرگانی، ئه‌ندامانی په‌رله‌مان و پیاوانی کار و نوێنه‌رانی کۆمپانیا ناوداره‌کانی سکۆتله‌ندا و ئێرله‌ندای باکوور ده‌که‌وێت بۆ گفتوگۆکردن له‌سه‌ر چۆنییه‌تی سوودوه‌رگرتن له شاره‌زاییه‌کانی یه‌کتر و توند و تۆڵترکردنی په‌یوه‌ندییه که‌لتوورییه‌کان له‌گه‌ڵ هه‌رێمه‌کانی سکۆتله‌ندا و ئێرله‌ندای باکوور. شاندی فه‌رمی کوردستان پێكهاتووه به‌رپرسانی حکومه‌تی هه‌رێم و گه‌وره پیاوانی کار له کوردستان و به‌رپرسه باڵاکانی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانی کوردستان و وه‌زاره‌تی سامانه سرووشتیه‌کان و فیدڕاسیۆنی ژووره بازرگانییه‌کانی کوردستان. هه‌روه‌ها سه‌رۆکه‌کانی یه‌کێتییه‌کانی پیاوانی کاری عیراقی و وه‌به‌رهێنه‌رانی کوردستان و به‌ڵێنده‌رانی کوردستان. "
