وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار پێشوازی له بالیۆزی وڵاتی رۆمانیا له عێراق ده‌كات
له سه‌ره‌تای دیداره‌كه‌دا ئه‌ندازیار سه‌میر عه‌بدوڵا مسته‌فا خۆشحالی خۆی به سه‌ردانی شاندی میوان ده‌ربرِی و ئاماژه‌ی به‌و پێشكه‌وتنانه‌دا كه كوردستان به خۆیه‌وه بینیوه‌و ته‌ئكیدی له گرنگی په‌ره‌پێدانی پێوه‌ندییه‌كانی نێوان كوردستان و وڵاتی رۆمانیا كرده‌وه كه به شێوه‌یه‌كی له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ر دوولا دابێت.
وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار ئاماژه به ئه‌جنیداری كاری وه‌زاره‌تدا له بواری په‌ره‌پێدانی گه‌شتوگوزار كه له ئێستادا هه‌موو هه‌وڵه‌كان وه‌زاره‌ت به‌و ئاراسته‌یه بتوانین كه‌رتی گشتوگوزاری كوردستان ببوژێینه‌وه، هاوكات داوای له شاندی بالیۆزخانه‌ی رۆمانیاش كرد هاوكاری وه‌زاره‌ت بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی هانی كۆمپانیاكانی وڵاتی رۆمانیا بكه‌نه‌وه كه له بواری گه‌شتوگوزار دا هاوكاری وه‌زاره‌تی شاره‌وانی وگه‌شتوگوزار بكه‌ن، چونكه وڵاتی رۆمانیا له بواری گه‌شتوگوزاردا ئه‌زموونێكی باشی هه‌یه‌و ده‌كرێت ئالوگۆرِی ئه‌و ئه‌زموونه‌ش له نێوانماندا بكه‌ین.
وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار جه‌ختی له سه‌ر گرنگی په‌ره‌پێدانی پێوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوولا كرده‌وه‌و به‌هێزبوونی ئه‌و پێوه‌ندییانه‌ش له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ردوولا دایه.
له به‌رامبه‌ر دا بالیۆزی رۆمانیا له عێراق سوپاسگوزاری خۆی ئاراسته‌ی وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتگوزار كرد له به‌رامبه‌ر ئه‌و پێشوازییه گه‌رمه‌ی لێیان كراوه‌و ئه‌وه‌شی خسته‌روو كه ئه‌گه‌رچی كوردستان به‌شێكه له عێراق به‌ڵام له‌رووی سه‌قامگیریی ئاسایش و ئابووری و سیاسیی و بواری ئاوه‌دان كردنه‌وه پێشكه‌وتنی به‌رچاوی به خۆیه‌وه بینیوه، هاوكات راشیگه‌یاند ئه‌م هۆكارانه هانی وڵاتی رۆمانیایانداوه بۆ ئه‌وه‌ی كار بۆ به‌هێزكردنی پێوه‌ندییه‌كانی له گه‌ل هه‌رێمی كوردستان بكات، له گه‌ل ئه‌وه‌ش دا له ئێستاش ژماره‌یه‌ك له كۆمپانیای وڵاتی رۆمانیا له كوردستان كار ده‌كه‌ن و ژماره‌یه‌كی دیكه‌شیان ئاماده‌یی خۆیان نیشانداوه بۆ ئه‌وه‌ی له داهاتوودا له چه‌ند بوارێكدا بێنه كوردستان كار بكه‌ن و رۆڵیان له پرۆسه‌ی ئاوه‌دان كردنه‌وه‌ی كوردستان دا هه‌بێت.
