كۆبوونه‌وه‌ی پێنج قۆڵی به‌كۆتا هات و هیچ وردهكارییهكیش رانه‌گه‌یه‌ندرا
كات 11:30ی پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ لایه‌نه سیاسییه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان، یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، یه‌كگرتووی ئیسلامی، كۆمه‌ڵی ئیسلامی بۆ سێیه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی پێنج قۆڵی له‌ته‌لاری په‌رله‌مانی كوردستان كۆبوونه‌وه‌و دوای تێپه‌ڕبوونی نزیكه‌ی چوار كاتژمێر به‌سه‌ر دانووستانی نێوان هه‌ر پێنج لایه‌نی سیاسی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ به‌كۆتا هات.
له‌دوای ته‌واوبوونی كۆوبونهوهكهش هیچ یه‌كێك له‌ئه‌ندامانی شاندی دانووستانكاری لایه‌نه سیاسییه‌كان ئاماده نه‌بوونی هیچ شتێك له‌باره‌ی ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ بۆ رۆژنامه‌نووسان بدركێنن، ته‌نیا له‌كاتی ده‌رچوون له‌هۆڵی كۆبوونه‌وه، مه‌لا به‌ختیار كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به‌رۆژنامه‌نووسانی راگه‌یاندن، كۆبوونه‌وه‌كه‌یان بۆ رۆژی دووشه‌ممه 27 حوزه‌یران دواخرا، به‌بێ ئه‌وه‌ی ورده‌كاری زیاتر به‌ده‌سته‌وه بدات.
كۆبوونه‌وه‌كانی پێنج قۆڵی له‌سه‌ر ئاستی مه‌كته‌بی سیاسی لایه‌نه‌كان به‌ڕێوه‌ده‌چێت و نوێنه‌رانی لایه‌نه‌كانیش پێكهاتووه: جه‌عفه‌ر ئیبراهیم، مه‌حمود محه‌مه‌د ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان، مه‌لا به‌ختیار، سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، یوسف محه‌مه‌د، قادری حاجی عه‌لی ئه‌ندامانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، محه‌مه‌د حه‌كیم، عه‌بدولستار مه‌جید ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵی ئیسلامی، ئه‌بوبه‌كر عه‌لی، محه‌مه‌د فه‌ره‌ج ئه‌ندامانی یه‌كگرتووی ئیسلامی.
-PNA
