سه‌رۆکی حکومه‌ت و محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود ته‌ئکیدیان له‌سه‌ر پاراستنی ده‌سکه‌وته‌کان و پرۆسه‌ی چاکسازی کرده‌وه
له‌و دیداره‌دا به‌رێز محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود سوپاس و پێزانینی خۆی‌و هه‌ڤاڵانی حیزبه‌که‌یانی گه‌یانده به‌رێز سه‌رۆکی حکومه‌ت بۆ به‌شداریکردن و ئاماده‌بونی له کۆنگره‌ی حیزبی سوسالیستى دیموکراتی کوردستان که ماوه‌یه‌ک پێش ئێستا له شاری هه‌ولێر به‌رێوه‌چو.
راشیگه‌یاند به‌شداریکردنی سه‌رۆکی حکومه‌ت پشتیوانیه‌کی گه‌وه‌ره‌بو بۆ کۆنگره‌و حیزبی سوسیالیست، له‌مباره‌یه‌وه محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود ده‌ستخۆشی له‌کارو پرۆژه‌کانی حکومه‌ت کرد‌و پشتیوانی و هاوکاری حیزبه‌که‌یانی بۆ حکومه‌تی هه‌رێم و پاراستنی ئه‌زمون و ده‌سکه‌وته‌کانی میله‌ته‌که‌مان و چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌وکه‌م و کورتیه‌کان دوپاتکرده‌وه .
سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان دوای پیرۆزبایکردن به‌بۆنه‌ی کۆتایهاتنی کۆنگره‌که‌یان به‌سه‌رکه‌وتویی رۆڵی به‌رێز محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمودی به‌رز نرخاند وه‌ک پێشمه‌رگه‌و سه‌رکرده‌یه‌کی ماندونه‌ناس وشۆرشگێر که‌هه‌میشه خۆی و حیزبه‌که‌ی داکۆکی و خه‌باتیان کردووه بۆ رزگاری میله‌ته‌که‌مان هه‌روه‌ک ئومێدیشی خواست حیزبی سوسیالیستی دیموکراتی کوردستان دوای سه‌رکه‌وتنی کۆنگره‌که‌یان و هێنانی خوێنی تازه‌وگه‌نج بۆریزی سه‌رکردایه‌تیه‌که‌ی به گوروتینێکی تازه‌وه درێژه به‌کاروانی خه‌بات و تێکۆشانی خۆی بدات.
له‌به‌شێکی تری دیداره‌که‌دا باس له پاراستنی یه‌ک ریزی ماڵی کورد‌و پێکه‌وه کارکردن و به‌ره‌وپێشبردنی ئه‌زمونی هه‌رێمی کوردستان کراو به‌رێز سه‌رۆکی حکومه‌ت جه‌ختی له‌سه‌ر به‌رده‌وام بون و پێکه‌وه‌کارکردنی هه‌مولایه‌نه‌کان کرده‌وه بۆ سه‌رخستنی پرۆسه‌ی چاکسازی و پرکردنه‌وه‌ی که‌م و کورتیه‌کان و خزمه‌تکردنی زیاتری خه‌ڵکی کوردستان و به‌ره‌وپێشبردنی ئه‌زمونه‌که‌مان.
